Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

بۆچی گه‌ڵای دار ده‌وه‌رێت؟

دیارە هەر وەرزێك لە وەرزەكانی ساڵ جۆرە تایبەتمەندییەكی هەیە جا یەكێك لە وەرزەكانی ساڵ هاتنی پایزە كە بە وەرزی خەزان و گەڵاڕێزان ناسراوە، بۆیە لەگەڵ هاتنی ئەو وەرزە گەڵای دارو درەخت تێكڕا دەوەرێ بەوەش دیمەنێكی جوان و دڵگیر لەسەر زەوی دروست دەكات بە جۆرێك هەموو كەسێك دڵیان پێ خۆش دەبێ كە ئەو خاكە بەدەر لە وەرزەكانی دیكە بەرگێكی جوان و دڵگیر دەپۆشێ كە لە تابلۆیەكی شێوەكاری سەرنج ڕاكێش دەچێت، بۆیە هەموومان ئەو پرسیارەمان لا دروست بێ كە بۆچی هەموو ساڵێك لە پایزە ئەو حاڵەتە بەسەر گەڵای دارەكان دێت و بە كۆمەڵ زەرد هەڵدەگەڕێن و پاشان دەوەرن.

كۆمەڵێك هۆكار هەن وا دەكەن كە گەڵای دارەكان لە پایزدا بوەرێ یان زەرد هەڵبگەرێ كە دیاترینیان ئەوەیە كە دارو درەخت بە هێواشی و لەسەرخۆ خۆراك بۆ ڕەگ و قەدو گەڵاكانی وەردەگرن واتە بە برسیەتی دەمێننەوە، هەروەها دەبێ ئەو ڕاستیەش بزانین كە هەموو شتێك لە گەردووندا پێویستی بە گۆڕان و خۆ تازەكردنەوە هەیە تا بۆ ساڵی ئایندە بە جوانترین شێوە خۆی دەربخاتەوە كە جۆرێك لە تازەگەری پێوە دیار بێت، سەبارەت بە زەردبوونی گەڵای داریش لەو وەرزەدا دیارە هەموو گەڵاكان ڕێژەیەكی یەكجار زۆر لە خۆی كۆ دەكەنەوە تاكو دەگاتە پلەی ژەهراوی بوون، ئەوەش بواری ئەوە نادات گەڵاكان وەك پێویست ڕۆڵی خۆیان لە چاڵاكییەكانی ڕۆژانەی خۆیان ببینن.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
qasm srush

بۆچی گه‌ڵای دار ده‌وه‌رێت؟ Reviewed by Unknown on 3:51:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات: