هاوکارییەکانی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی مەخموور دەگەیەنرێتە ئاوارەکانی مەخموور
لەمیانەی هەوڵ و کۆششە بەردەوامەکانی بەڕێوەبەڕایەتی پەروەردەی مەخموور و یەکەی سەرپەرشتیاری پەروەردەی مەخموور بۆ سوکردن باری سەر شانی ئاوارەکانی مەخموور و پڕکردنەوەی پێداویستیەکانیان ،کۆمەک و هاوکارییەکانی پەروەردەی مەخموور گەیەندرایە کەمپی کۆکردنەوەی کۆمەک و هاوکارییەکان لە پاڕکی شانەدەر لەشاری هەولێر .
رۆژی چوارشەممە ( ١٥\١١\٢٠١٧) مامۆستا عباس محمد بەڕێوەبەری پەروەردەی مەخموور و ژمارەیەک سەرپەرشتیاری پەروەردەی کۆمەڵێک لە کۆمەک و هاوکاری کۆکراوەیان گەیاندە کەمپی ئاوارەکانی مەخموور کە بەشێوەیەکی کاتی بەهۆی ئەو باردۆخەی بەسەر قەزای مەخموور و دەوروبەری هات ئاوارەی هەولێر و گوندەکانی دەوروبەری هەولێر بووین.
جێگای باسە ئەم کۆمەک و هاوکارییەی بەڕێوەبەڕایەتی پەروەردەی مەخموور هەوڵێکی چڕ و پڕی بەڕێوەبەری پەروەردەی مەخموور و یەکەی سەرپەرشتیاری پەروەردەییە و دەتوانێ بەشێکی زۆر لە پێداویستی ئاوارەکان پڕبکاتەوە تا ئەو کاتەی ژیانیان ئاسایی دەبێتەوە ،بڕیاریشە هەوڵەکانی پەروەردەی پەخموور لەم بارەیەوە بەردەوام بێت .
نووسراوه لهلایهن
Parwarday Maxmur
ليست هناك تعليقات: