دیداکتیک. یان زانست وهونه‌ری وانه بێژی
رەهێڵ دزەیی:
زانست وهونه‌ری وانه بێژی بریتیه له شێواز و ئامرازه‌کانی وانه بێژی و ئه‌و میتۆدانه‌ی مامۆستا به‌کاری ده‌هێنێت بۆ گه‌یاندنی بابه‌تێکی دیاریکراو به خوێندکارانی. هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌و بابه‌تانه‌ی که ده‌خوێندرێ له خوێندنگا وه چۆنیه‌تی گوتنه‌وه‌ی بابه‌ته‌که له‌لایه‌ن وانه‌بێژ، به شێوازێک ببێته هۆی زیاد کردنی هۆشیاری و زانیاری و فێربوون. دۆزینه‌وه‌ی شێوازی گونجاو له‌لایه‌ن که‌سی وانه‌بێژ بۆ گه‌یاندنی بابه‌ته‌که‌ی که بگونجێ له‌گه‌ڵ ئاستی خوێندکاره‌کان وه گشت خوێندکارانی پۆله‌که سوودمه‌ندبن۰
دیداکتیک زاراوه‌یه‌کی زۆر کۆنی لاتینیه، به‌کاریان هێناوه بۆ گه‌یاندنی مه‌به‌ستێک یان په‌یامێکی دیاریکراو بۆ نموونه، له‌ڕێگای شانۆگه‌ری په‌یامێکی ڕه‌وشت جوانیان به‌خه‌ڵکه‌که گه‌یاندووه‌۰ تا له ساڵانی ۱٦۰۰وه‌ک زانستێکی وانه‌بێژی له بواری په‌روه‌رده و فێرکردن مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ کراوه. وۆڵفگانگ ڕاتکه که مامۆستایه‌کی ئه‌ڵمانی بوو بۆ یه‌که‌مجار ئه‌م زاراوه‌یه‌ی هێنایه بواری په‌روه‌رده و فێربوون، دواتر جوهان ئامووس کۆمه‌نیووس تشیکی ،کتێبێکی به‌ناوی (دیداکتیکا ماگنا) له‌سه‌ر ئه‌م زانسته بڵاوکرده‌وه، که به‌شوازێکی زانستی باسی له چۆنیه‌تی وانه‌بێژی به شێوازێکی ته‌ندروست۰ ئه‌مه‌یان زیاتر له وڵاتانی ئه‌وڕوپی به‌کارده‌هێنرا که زمانی ئینگلیزی زمانی سه‌ره‌کی نه‌بوو. به‌ڵام ئه‌م وڵاتانه‌ی به‌زمانی ئینگلیزی ده‌ئاخه‌فتن ئه‌وان زاراوه‌ی (کلاسڕووم ماناگمه‌نت) به‌کاردێنن، که پێیده‌وترێ فێربوونی ڕێکخراو.
پێداگووگ که به هونه‌ری په‌روه‌رده ناسراوه، له تیۆریدا جیاوازی هه‌یه له نێوان پێداگووگ له وڵاتی به‌ریتانیا و ئه‌مریکا وه وڵاتانی ئه‌وروپی و ئه‌سکه‌نده‌نافی. بۆیه کفتوگۆ و تاوتوێکردنی زۆر کراوه له‌لایه‌ن شاره‌زایانی په‌روه‌رده له‌سه‌ر زاراوه‌ی دیداکتیک، وه‌ک شێوازێکی نوێی بواری په‌روه‌رده و فێربوون، وه چۆنیه‌تی سوود وه‌رگرتن له‌م هونه‌ره‌ی وانه‌بێژی و له کۆتاییدا به سوودی خوێندکاران بگه‌ڕیته‌وه.
هونه‌ری وانه بێژی له‌سه‌ر سێ پرسیاری سه‌ره‌کی درووست بووه، که خۆیان له(چی؟ بۆچی؟ چۆن؟) ده‌بێنێته‌وه.
چی؟ چی گرنگه که وانه‌بێژ تیشکی بخاته سه‌ر، وه ناوه‌رۆکی بابه‌ته‌که چیده‌بێ، وه ئه‌م زانیاریانه چین که ده‌بێ بگه‌یه‌ندرێن به خوێندکار.
بۆچی؟
مه‌به‌ست و ئامانج له‌م بابه‌ت چیه؟ خوێندنه‌وه‌ی وانه‌بێژ بۆ بابه‌ته‌که و تاوتوێکردنی به شێوازێکی زانستیانه، وه‌هه‌روه‌ها هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ ئه‌و بابه‌ته‌ی که مه‌به‌ستیه‌تی بیگه‌یه‌نێ به خوێندکاره‌کانی.
چۆن؟
چۆنیه‌تی وانه وتنه‌وه‌که. لێره‌دا وانه‌بێژ ده‌بێ زۆر باش خوێندکاره‌کانی خۆی بناسێ و هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ هه‌ر یه‌ک له خوێندکاره‌کان هه‌بێ و ئاست و توانای هه‌ر یه‌ک له خوێندکاره‌کانی له‌به‌ر چاو بگرێت له کاتی پلاندانانی بۆ چۆنیه‌تی وتنه‌وه‌ی وانه‌که‌ی. هه‌ڵبژاردنی میتۆدی گونجاو ئه‌رکی سه‌ره‌کی مامۆستایه بۆ گه‌یاندنی بابه‌ته‌که‌ی به شێوازێک که هه‌موو خوێندکاره‌کان تێیبگه‌ن و سودی لێوه‌ربگرن. لێره‌دا ڕۆڵ و شاره‌زایی و توانای مامۆستا زۆر گرنگه. مامۆستا بڕیار ده‌دا کام میتۆد به‌کار بێنێ که بگونجی له‌گه‌ڵ ئاستی خوێندکاره‌کانی وه هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ ئه‌و بابه‌ته‌ی که مه‌به‌ستیه‌تی بیگه‌یه‌نێت به خوێندکاره‌کانی، ئایا وانه‌که به شێوازی تیۆری بڵێته‌وه یان به شێوازی پراکتیکی، یان هه‌ر شێوازێکی تر که مه‌به‌سته‌که‌ی ببپێکێ.
بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین بڵێین که کادری په‌روه‌رده‌یی باش و به‌توانامان هه‌یه ، وه ئه‌م مامۆستایه ده‌توانێ ئه‌رکه‌که‌ی به شێوازێکی زانستی و ته‌ندروست به‌جێبهێنێت، ده‌بێ شاره‌زاییه‌کی زۆرباشی له هه‌ردوو زانست هه‌بێ، زانستی په‌روه‌رده، وه زانستی وانه‌بێژی و فێرکردن. واته پیداگۆگیک وه دیداکتیک.
وانه‌بێژ بێژی سه‌رکه‌وتوو له کاره‌که‌ی ئه‌و که‌سه‌یه که شاره‌زای ته‌واوی له سه‌ر هه‌ر یه‌ک له خوێندکاره‌کانی هه‌بێت.
مرۆڤه‌کان له یه‌ک ناچن، جیاوازی زۆرمان هه‌یه له‌گه‌ڵ یه‌کتر، هه‌ریه‌ک له‌ئێمه شێوازی خۆمان هه‌یه بۆ فێربوون. زۆر فاکته‌ر هه‌یه که کاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر مرۆڤ وشێوازی فێربوونی. بۆ نموونه ئاستی زانیاری وه ئاستی خێزانی له‌لایه‌نی خوێندن و هۆشیاری، توانا‌و ئاره‌زوی خوێندکار بۆ خوێندن، فاکته‌ره‌کانی هاندانی خوێندکار بۆ خوێندن ،هه‌روه‌ها هه‌ندێک له خوێندکاره‌کان ده‌شێ کێشه‌ی بایۆلۆجیان هه‌بێ که ڕێگر بێت له فێربوونی یان هه‌ر هۆکارێکی تر بێت وا بکات که مامۆستا بیر له شێوازێک بکاته‌وه له کاتی پلاندانانی بۆ وتنه‌وه‌ی وانه‌که‌ی که ڕه‌چاوی ئه‌مه بکات که وانه‌که به‌شێوازێک ئاماده بکات له‌گه‌ڵ ئاستی خوێندکاره‌کان بێته‌وه و هه‌رهه‌موویان سود له وانه‌که وه‌ربگرن. هه‌ر بۆیه ده‌توانین بڵێین که دیداکتیک یه‌کێکه له به‌رهه‌مه‌کانی پێداگووگیک (زانستی په‌روه‌رده).
یه‌کێک له کاره‌کانی مامۆستا ئه‌وه‌یه که هانی خوێندکاره‌کان بدات بۆ خوێندن، ئه‌گه‌ر هات و خوێندکار هیچ حه‌ز و ئاره‌زووی خوێندنی نه‌بوو یان هیچ هانده‌رێکی نه‌بوو بۆ خوێندن ئه‌مه ده‌بێته کێشه‌یه‌کی گه‌وره بۆ خوێندکاره‌که وه‌هه‌روه‌ها بۆ مامۆستاکه‌ش، له کۆتاییدا کار ده‌کاته سه‌ر خوێندکاره‌کانی تر، بۆیه کاری مامۆستایه که ئه‌م حه‌ز و ئا‌ره‌زووه درووست بکات بۆ خوێندکاره‌کانی له ڕێگای دۆزینه‌وه‌ی شێوازی جیاواز که وا له خوێندکاره‌کان ده‌کات به حه‌زێکی زیاتر و به په‌رۆشه‌وه وانه‌که بخوێنن.
چه‌ندین شێواز هه‌یه که واده‌کات خوێندکار به شه‌وقه‌وه کار بکات، له‌وانه شێوازی کاری به‌کۆمه‌ڵ، جا چی کۆمه‌ڵی بچوک بێت یان گه‌وره‌بێت. هه‌روه‌ها کاری ته‌نیایی، ئه‌مه‌یان ده‌کرێ له ڕێگای ئاماده‌کردنی پرۆژه یان نووسینی ڕاپۆرت.
مامۆستا ئه‌رکیه‌تی وا‌بکات که زۆربه‌ی خوێندکاره‌کان سوودمه‌ندبن له وانه‌که و شێوازی وانه‌وتنه‌وه‌که‌ی وه‌هه‌روه‌ها دوور بکه‌وێته‌وه له م شێوازه کۆنه‌ی که تێیداخوێندکار ته‌نها گوێگره و مامۆستاش وانه‌که‌ی ده‌ڵێته‌وه بێ گوێدانه ئه‌وه‌ی که چه‌ند له خوێندکاره‌کان سوودبه‌خش بوونه له بابه‌ته‌که.
ئاماده‌کردنی مامۆستا بۆ وتنه‌وه‌ی وانه‌که‌ی ده‌بێ به‌شێوازێک بێت که بگونجێ له‌گه‌ڵ شێوازی وه‌رگرتنی زۆربه‌ی زۆری خوێندکاره‌کان.
له گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دا مامۆستا ده‌بێ بۆ خۆی ره‌خنه‌گرێکی باشی خۆی بێت، هه‌رده‌م پێداچونه‌وه به کاره‌کانی خۆی و شێوازی وانه وتنه‌وه‌که‌یدا بکات، هه‌وڵ بدات خۆی له چوار چێوه‌ی مه‌نهه‌ج دا قدیس نه‌کات، به‌ڵکو بگه‌رێت به‌دوای شێوازی سه‌رده‌میانه‌و پێشکه‌وتودا بۆ خزمه‌تی زیاتر به بواری په‌روه‌رده‌و فێرکردن، له پێناو پێگه‌یاندنی نه‌وه‌یه‌کی شاره‌زا و رۆشنبیر و پڕ له زانست. ئه‌مه‌ش کارێکی ئاسان نیه ئه‌گه‌ر کادری په‌روه‌رده‌یی باش و به‌توانا و پڕ ئه‌زموونمان نه‌بێت.
جیاوازی هه‌یه له نێوان زانستی وانه‌بێژی گشتی و زانستی وانه‌بێژی تایبه‌ت، زانستی وانه‌بێژی گشتی، گرنگی به وانه‌بێژی و ئه‌م کێشه و گرفتانه وشێوازی راست و ته‌ندروستی وانه‌بێژی به گشتی ده‌دات.
زانستی وانه‌بێژی تایبه‌ت، زیاتر تیشک ده‌خاته سه‌ر شێواز و گرفته‌کانی یه‌کێک له‌و وانانه‌ی که ده‌خوێندرێت له خوێندنگاکان وه‌ک ( بیرکاری، مێژو، ئه‌ده‌ب، فیزیا، خوێندنگا پیشه‌ییه‌کان، فێرکردنی به ته‌مه‌نه‌کان، هتد) که هه‌ر یه‌که‌و شێوازی جودایان هه‌یه بۆ گوتنه‌وه‌ی بابه‌ته‌که۰ یان له‌م خوێندنگایانه‌ی که تایبه‌تن به خوێندنی بابه‌تێکی تایبه‌ت. ئه‌مه پێویستی به دیداکتیکی تایبه‌ت هه‌یه که فۆکه‌س ده‌کاته سه‌ر ته‌نها یه‌ک بابه‌ت و به‌کارهێنانی میتۆد و ئامرازێک که بگونجێ له‌گه‌ڵ بابه‌ته‌که و ئامانجی خۆی ببپێکێت، که ئه‌ویش فێربوونه.
له به‌ر گرنگی بابه‌تی په‌روه‌رده و فێرکردن که ڕاسته‌و خۆ کاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر گه‌شه‌کردنی کۆمه‌ڵگه و به‌ره‌و پێشچوونی وڵات، زانایانی بواری دیداکتیک به‌رده‌وام له لێکۆلینه‌وه و دۆزینه‌وه‌ی میتۆدی تازه و سه‌رده‌میانه‌ن بۆ خزمه‌تکردنی نه‌وه‌ی داهاتوو و ئاماده‌کردنیان بۆ ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا و وڵات به‌ره‌و گه‌شه‌کردن ببه‌ن.
بواری په‌روه‌رده و فێرکردن یه‌کێکه له سێکته‌ره هه‌ره گرنگ و هه‌ستیاره‌کانی کۆمه‌ڵگا، بۆیه پێویستی به هه‌ماهه‌نگی وگرنگیه‌کی زۆره، به‌تایبه‌تی له لایه‌ن حوکومه‌ت و په‌رله‌مان. مامۆستا ئه‌رکێکی قورس و گرنگی له‌سه‌ر شانه، ئه‌ویش فێرکردن و په‌روه‌رده‌یه، به‌ڵام ئه‌رکی په‌رله‌مان و حوکومه‌ت گرنگتره، که خۆی ده‌بینێته‌وه له دانانی پلانێک که به گوێره‌ی ئه‌م پلانه ده‌ست نیشان ده‌کرێ که خوێندکار ده‌بێ چی فێربووبێت له هه‌ر قۆناخێکی خوێندندا. مامۆستا و به‌ڕێوه‌به‌ری خوێندنگا له‌سه‌ریانه پابه‌ندی ئه‌م پلانه‌بن که په‌رله‌مان بڕیاری له‌سه‌رداوه، هه‌روه‌ها ده‌رکردنی یاسا بۆ گه‌شه‌کردنی ئه‌م بواره، وه‌ڕۆڵی حوکومه‌تیش که دابین کردنی هه‌موو ئه‌و پێداویستیانه‌یه که گرنگن بۆ ئاسانکاری کاری مامۆستا.دروستکردنی خوێندنگای سه‌رده‌میانه که هه‌موو پێداویستیه‌کانی تێدا جێگیرکرابێت. نه‌ک باڵه‌خانه‌یه‌ک بۆ چه‌ندین خوێندنگا به‌کار بهێندرێت، ئه‌مه وا ده‌کات خوێندکار پۆل و خوێندنگاکه به موڵکی خۆی نه‌زانێت و وابه‌سته‌ی نه‌بێت، مامۆستاش پێویستی به شوێنێک هه‌یه که ته‌نها بۆ خۆی به کاری بهێنێت.
ئه‌رکی حکومه‌ته شکۆی مامۆستا بپارێزێت و ژیان و گوزه‌رانێکی سه‌ربه‌رزانه‌ی بۆ فه‌راهه‌م بکات ، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت ئه‌رکه‌کانی به باشی ئه‌نجام بدات و نه‌وه‌یه‌کی ڕۆشنبیر و به‌توانا پێشکه‌ش به ووڵاته‌که‌ی بکات. ته‌نها له ڕێگای بنیادنانی سیستێمێکی په‌روه‌رده‌یی باش ده‌کرێ ووڵات به‌ره‌و گه‌شه‌کردن وپێشکه‌وتن و خۆشگوزه‌رانی بڕوات.
نووسراوه له‌لایه‌ن
Parwarday Maxmur
ليست هناك تعليقات: