Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

دەستەى مامۆستایانى ناڕازى هەڵەبجە و سەیدسادق و پێنجوێن بۆ جارى دووەم داواى گواستنەوە دەکەن

ئەمڕۆ بۆ جارى دووەم دەستەى مامۆستایانى ناڕازى هەڵەبجە و سەیدسادق و پێنجوێن گردبوونەوەیەکى ناڕەزایەتیان لەبەردەم پەروەردەى سەیدسادقدا ئەنجامدا و داواى گواستنەوەى ئەو مامۆستایانە دەکەن کە خزمەتى یاساییان لەدەرەوەى شار تەواو کردووە.

 ئەمڕۆ یەکشەممە مامۆستایانى ناڕازى کە خۆیان بە دانیشتووى ناو شارى هەڵەبجە داوە لەقەڵەم و لەدەرەوەى هەڵەبجە دەوام دەکەن، داوایانکرد “بەزووترین کات گواستنەوە بۆ ئەو مامۆستایانە بکرێت کە خزمەتی یاساییان تەواو کردووە و بەهیچ جۆرێک داواى بەدیلیان لێ نەکرێت و میکانیزمەکانى گواستنەوەش جێگیر بکرێت و گۆڕانکارى تێدا نەکرێت”.

 

 

هەروەها داواى دیاریکردنى سەقفێکى زەمەنى دەکەن بۆ گواستنەوەى ئەو مامۆستایانە کە خزمەتى یاساییان تەواو کردووە.

ئەو مامۆستایانە داواى کەمکردنەوەى دەوامى ئەو مامۆستایانەیان کرد بۆ دوو ڕۆژ هەتا سیستمى پاشەکەوتى مووچە لادەبرێت.

لەبەشێکى ترى بەیاننامەکەی ئەو مامۆستا ناڕازییانەدا هاتووە،  “هەڵوەشاندنەوەى گواستنەوەى ئەو مامۆستایانەى لەدەرەوەى پێوەرە یاساییەکان گواستنەوەیان بۆ کراوە کە نمونەمان لایە”.

 

 

هەفتەى پێشووش دەستەى مامۆستایانى ناڕازى هەڵەبجە و سەیدسادق و پێنجوێن بۆهەمان مەبەست گردبوونەوە و مۆڵەتى هەفتەیەکیان دایە پەروەردە، بەڵام هیچ وەڵامێکیان نەدرایەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە لەماوەى پێشوودا چەندجارێک مامۆستایانى ناڕازى لە سلێمانى و هەڵەبجە و ئیدارەکانى گەرمیان و ڕاپەڕین خۆپیشاندانیان ئەنجامدا دژى دواکەوتن و سیستمى پاشەکەوتى مووچە، بەڵام تائێستاش وەڵامێکى قەناعەتپێکەرییان لەلایەن حکومەتى هەرێمەوە دەست نەکەوتووە، پارساڵیش بۆ هەمان مەبەست نزیکەى سێ مانگ بایکۆت بەردەوام بوو، دواتر چەند هاوکارییەکیان بۆ مامۆستایان خەرج کرد، بەڵام ئەمساڵ ئەو هاوکارییانەش خەرج نەکراوە.

 

 



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
user post

دەستەى مامۆستایانى ناڕازى هەڵەبجە و سەیدسادق و پێنجوێن بۆ جارى دووەم داواى گواستنەوە دەکەن Reviewed by Unknown on 4:38:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.