Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

لە سەید سادق كوڕان بە مانتۆڕ جانتای كچان لە پێش مەكتەبان دەفڕێنن

لە سەید سادق كوڕان بە مانتۆڕ جانتای كچان لە پێش مەكتەبان دەفڕێنن

پۆلیس ھەڵمەتەکە دەستپێدەکات..بزانە لەبەردەم مەکتەبی کچان چیان کردوە
بەڕێوەبەری بەشی پۆلیسی سەیدسادق ئاشکرایدەکات لەماوەی تەنھا یەک مانگدا دەستیانگرتوە بەسەر زیاتر لە ٢٥ ماتۆڕسکیلدا، ڕاشیدەگەیەنێت، “زۆربەی ئەوکەسانەی ماتۆڕسکیل بەکاردێنن تەمەنی نەوجەوانن و بەشێکشیان کاری دزیکردنی پێئەنجامدەدەن”، دەشڵێت:”لەبەردەم خوێندنگەی کچاندا جانتایان ڕفاندوەو دزیان لەکچان کردوە”.

عەقید حەکیم عەزیز بەڕێوەبەری بەشی پۆلیسی سەیدسادق لەلێدوانێکدا بەSNNی ڕاگەیاند، “لەھەڵمەتەکانمان کە ئەنجامیدەدەین تەنھا دەستبەسەر ئەو ماتۆڕسکیلانەدا دەگرین کەھیچ مۆڵەتێکیان نییەو بێسەرەتان، دواتر سەرجەمیان ڕوبەڕوی دادگا کراونەتەوە”.

وتیشی:”ھەڵمەتەکانمان زیاتر لەسەر داواکاری خوێندنگەکان و ھەروەھا ھاوڵاتیانیشە، چونکە ئەو خوێندنگەیانەی کچانن، لەکاتی تەواوبونی خوێندن، بەماتۆڕسکیلەوە ئیھانە بەکچان دەکرا، بەجۆرێک جانتایان لێدەفڕاندن و ھەروەھا دزیشیان لێدەکردن”.

ئاماژەی بەوەشدا، “ئەو ماتۆڕسکیلانەی لەسنورەکەدان زۆربەیان بێسەرەتان، لەماوەی تەنھا مانگی ڕابردوشدا، دەستمانگرتوە بەسەر زیاتر لە ٢٥ ماتۆڕسکیلدا”.

بەڕێوەبەری بەشی پۆلیسی سەیدسادق ئەوەشیخستەڕوو، بەھۆی ئەوەی ماتۆڕسکیلەکان زیاتر منداڵی نەوجەوان بەکاریدەھێنن، ھەندێکیان کاری دزیکردنی پێ ئەنجامدەدەن، ھەروەھا ھەندێکی دیکەیان مادە کحولیەکان زۆردەخۆنەوە بەو ھۆیەشەوە زۆربەی ڕوداوەکانی ھاتوچۆش کە ڕودەدەن ئەوان ھۆکارن



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Raw Raw

لە سەید سادق كوڕان بە مانتۆڕ جانتای كچان لە پێش مەكتەبان دەفڕێنن Reviewed by Unknown on 12:18:00 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.