ژمارە‌یە‌ك قوتابخانە‌ی ئێواران لە ناو شاری سلێمانی داخراون
ژماره‌یه‌كی زۆر له‌خوێندنگه ئێوارانه‌كانی ناوشاری سلێمانی به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی خوێندكارانیانه‌وه بۆ ساڵی خوێندنی 2017-2018داخراون و جێگری سه‌رۆكی لقی سلێمانی یه‌كێتی مامۆستایانیش ته‌ئكیدده‌كاته‌وه به‌شێك له به‌رێوه‌به‌رو یاریده‌ده‌ری ئه‌و خوێندنگه‌یانه ده‌كرێنه‌وه به‌مامۆستا و ده‌رماڵه‌كه‌یان ده‌بڕدرێت.
سه‌نگه‌ر فایه‌ق جێگری سه‌رۆكی لقی سلێمانی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان له‌لێدوانێكدا بۆSNNرایگه‌یاند: ئه‌و خوێندنگه ئێوارانه‌ی كه له‌ئه‌مساڵدا بڕیاری داخستنیاندراوه به‌رێوه‌به‌رو یاریده‌ده‌ره‌كانیان ده‌به‌خشرێن له‌پۆسته‌كانیان و ده‌گوازرێنه‌وه بۆ خوێندنگه‌ی دیكه كه‌ئه‌وه‌ش به‌شێوه‌ی ئاره‌زوومه‌ندانه ده‌بێت.
ئاشكراشیكرد، كاتێك له به‌رێوه‌به‌ر و یاریده‌ده‌رێك ده‌به‌خشرێن پێشتر ده‌رماڵه‌یه‌كیان پێدراوه كه به‌ده‌رماڵه‌ی به‌رێوه‌به‌ر یاخود یاریده‌ده‌ر بووه ئه‌و ده‌رماڵه‌یان لێده‌بڕدرێت، هاوشێوه‌ی موچه‌ی مامۆستایه‌كی ئاسایی موچه‌یان پێده‌درێته‌وه‌و ئه‌و ده‌رماڵه‌یه له‌سه‌ر موچه‌كه‌یان ئه‌ژمار ناكرێت.
راشیگه‌یاند: به‌شێك له‌و به‌رێوه‌به‌رو یاریده‌ده‌رانه كاتێك وه‌ك مامۆستایه‌كی ئاسایی ده‌ست به‌كارده‌بنه‌وه بۆی هه‌یه له‌كاتی گواستنه‌وه‌یدا به‌گوێره‌ی خواستی خۆی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌كرێت، به‌ڵكو به‌گوێره‌ی پله‌ی پسپۆرییه‌كه‌ی بۆ خوێندنگه‌یه‌ك ده‌گوازرێته‌وه كه خواستی خۆی له‌سه‌ر نه‌بێت.
له سنوری په‌روه‌رده‌ی سلێمانی به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی خوێندكارانی ئێوارانه‌وه چه‌ند خوێندنگه‌یه‌كی ئێواران كه‌مكراوه‌ته‌وه و خوێندكاره‌كانیشیان به‌گوێره‌ی شوێنی جوگرافی به‌سه‌ر خوێندنگه ئێوارانه‌كانی دیكه‌دا دابه‌شكراون
نووسراوه له‌لایه‌ن
Raw Raw

ليست هناك تعليقات: