Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

پەروەردەی مەخموور لەنێوان هێرشی ٢٠١٤ و هێرشی ٢٠١٧ ..!

عباس محمد بەرزنجی:

لەکاتی گفتوگۆکردنم لەگەڵ زۆربەی مامۆستا و فەرمانبەرە گەڕاوەکانی شارۆچکەی مەخموور و خەڵکەکەی ،هێندەی تێگەیشتنمان بۆ ڕووداوەکان هەبێت،دڵسۆزی و گیانێکی پڕ لە قوربانی بەدیدەکرێت،ئەوان بە کەمترین ماف و خزمەتگوزاری ڕازین بەرامبەر ئەو هەموو نەهامەتیەی بەسەریان هاتووە ،تەنها لەپێناوی ئەوەی مناڵەکانیان لە خوێندن دانەبڕێن ..!

ئێمە شاهێدی دوو هێرش و پەلامارین بۆسەر ئەم دەڤەرە، لە نێوان دوو هێرشی ساڵانی ٢٠١٤ی تیرۆرستانی داعش و ٢٠١٧ ی سوپای عێراقدان بۆسەر ماڵ و حاڵ و سەروەری و مێژوو و جوگرافیامان،ئەوە تێگەیشتین تەنها گەڕانەوەمان بە ناچاری بۆسەر ماڵ و حاڵ و شوێنی باب و باپیرانمان لە بەرژەوەندی خۆمان و ماڵ و مناڵەکانمانە،لە کۆمەڵگایەکی پڕ لە بەرژەوەندخواز و بێ بەزەیی .

ئێمە نان و خۆڵ دەخۆین لەسەر خاکی باب و باپیرانمان،بەڵام نامانەوێت لەبن دیوارەکان و کاولەکانی هەیکەلی خانوەکانی شار خێرمان پێ بکرێت ..! ئەمە ووتەی وێردی سەر زمانی دەیان و سەدان مناڵ و پیر و پەککەوتەی مەخموور و دەوروبەرین .

لە سەختترین و دژوارترین بارودۆخی سیاسی و ئابوری  گەڕاینەوە،ئەگەر ئەمە (پەرچەکردار بێت)،گەڕانەوەمان مانای (خۆبەدەستەوەدان) نیە ،بەڵکو هەڵبژاردنی (مردنە ) لەپێناو ( مانەوە !) لەسەر خاک و مێژوو و جوگرافیای خۆمان کە لای من بەهێزترین بەرگرییە و ێییان دەڵێین هەرچەند هێرشەکانتان بەردەوام بێ ئێمەش بەردەوام دەبین لەمانەوە ..!

هەموو میللەتانی دنیا لەسەر خاکی خۆی و بە گەورەترین زیان، رزگاری هەتا هەتای بەدەست هێناوە،کە ئێمە یەکێک لەم میللەتانە ،بەڵام کەلتوری ( هەڵێ هات ) هاوردەکراوی وڵاتە زلهێزەکان و لەناو دەچین و بڕیاری ژمارە (- !) لەنم نایلۆنەکان دەمانگرێتەوە .

شوێنی خۆمانە دەبێت بڕیاری مانەوە و گەڕانەوە  لەدەست خۆمان بێت نەک خەڵکیتر ژمارە و کاتمان بۆ دابنێت بە گوێرەی بەرژەوەندی سیاسی و ئابوری خۆیان ،مانەوە و خۆراگری لە خراپتیرن بارودۆخ قورسترین باجە،بەمانایەکیتر مانەوە خۆراگری لەسەر مێژوو و جوگرافیای خۆمان بەهێزترین بەرگرییە و سەربەرزی و شکۆدارییە و دەرپەڕاندنی دوژمن و ناکامکردنەوەی پلانەکانیان . مێژووی خەڵکی کوردستان پڕیەتی لەم جۆرە بەرخودان و بەرگرییە .

لەپاش داگیرکردنی مەخموور لەلایەن تیرۆرستانی داعش وپاش ئاوارەبوونی خەڵکەکەی بۆ چەند رۆژێک لەژمارەی پەنجەکانی دەست کەمتر گەڕانەوە و دەرگای قوتابخانەکانیان بەڕوودا کرایەوە،لەژێر زڕمەی کاتیوشاکان بێ ئەوەی کەس هەست بە ترس و دڵەراوکێ بکات،لەکاتی ئاوارەبوونیشیان ئێمە وەکو بەڕێوەبەڕایەتی پەروەردەی مەخموور نەمانهێشت یەک رۆژیش لە ئەزموونەکانیان دوا بکەوێت یان کەمووکوڕی تێ بکەوێت کە هاوکات بوو لەگەڵ ئەزموونەکانی خولی دووەمی قوتابیان و خوێندکاران .

ئێستاش ساڵی ٢٠١٧ یە،دیسانەوە گەڕانەوە لەژێر نایلۆن و هەیکەلی خانوەکانو شار و بن دیوارەکان،لەجاران بەرچاو رۆشنیتر و موکوڕتر و پێداگرتر،پاش دابرانێکی ٤٠ رۆژی خوێندن و مانەوەیان لەباوەشی کوردستانی دایک و بێناز ! دیسانە خۆمان بە قوربانی مناڵ و قوتابیەکانمان دەکەین،تێگەیشتی ئومێد لە مانەوە و گەڕانەوەیە نەک کەلتوری ( چۆڵکردن و هەڵاتن ) کە ئامانج لێێ لاوازکردنی رۆحی بەرگرییە .

لەناو میللەتان بەهێزکردنی رۆحی ژێر دەستەیی و بێ هەڵوێستە،هەر ئەو خەڵکە رەش و رووتەی مەخموور و ناوچەکانیتر چەندین جاریتر سەلماندوویانە خاوەنی ئیرادە و رۆحێکی بەرگری بەهێزن،هەر ئەو خەڵکەیەش گیانی فیداکارییان دورست کردوە نەک کەسانێکی خاوەن بەرژەوەندی و خاوەن کۆشک و ڤێلا ،مانەوەتان بۆ پێگەیاندنی نەوەکانتان بۆ خۆشەوسیتی خاک و نیشتیمان و زانست و مەعریفە،زامنی مسۆگەری رزگاری هەتا هەتاییە.

جارێکیتردەستی یەکە یەکەی مامۆستایان و فەرمانبەران دەکوشم،هیمەتی خزمەتکردن و دانەبرانیان شەرەفمەندی کردین و سوپاس گوزارم بۆ هەڵوێستی جوامێرییان.

دڵنیام لەوەی لەوەی کە دەستمان داوەتی بۆ پێگەیاندنی نەوەیەکی تەندورست و دڵسۆز و باوەڕ بەخۆبوو نیشتیمانپەروەردە دەمانگەیەنێتە کەناری ئارامی و رزگاری،سەری رێز و نەوازیش بۆ شەهیدانی مانەوە و بەرگی لە خاکی پیرۆزی کوردستان دادەنوێنم و دڵنیام برینەکانیان تەنها بە مانەوەی خەڵک لەسەر ئەو خاکە کەمێک سارێژ دەبێ،پێشمەرگە قارەمانەکان لەباوەش دەگرم لە بەرگری و مانەوەیان بەستۆتەوە بە کەڕامەت و مانەوە و نەمانەوەی رۆحی خۆیان .

٢٨\١١\٢٠١٧

عباس محمد بەرزنجی

بەڕیوەبەڕی پەروەردەی مەخموور

 



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Parwarday Maxmur

پەروەردەی مەخموور لەنێوان هێرشی ٢٠١٤ و هێرشی ٢٠١٧ ..! Reviewed by Unknown on 1:08:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.