کاریگەرییە نەرێنیەکانی دڵەڕاوکێ لەسەر جەستە
خەڵکی بە هۆکاری جیاواز توشی دڵەڕاوکێ دەبن کە هەندێکجار بەهۆی کار و پیشەی ڕۆژانەوە یاخود هەر ڕووداوێکی دیکە کە ڕۆژانە بەسەریاندا دێت توشی دڵەڕاوکێ دەبن، ئەمەش هەندێکجار کاریگەری خراپ دەخاتە سەر جەستەی مرۆڤ.
ماڵپەڕی “uk.style – یوکەی ستایل” لە بابەتێکیدا بڵاویکردووەتەوە، ئەگەری هەیە دڵەڕاوکێ هۆکاربێت بۆ هەندێ لە نەخۆشییەکانی جەستەی مرۆڤ.
دڵەڕاوکێی زۆر ئەگەری هەیە خەڵک توشی نەخۆشی شەکرە بکات، یاخود ببێتە هۆکاری بەرز و نزمی ڕیژەی شەکری خوێن لە لەشدا.
هەندێکجار کاتێک کەسێک توشی دڵەڕاوکێ دەبێت ڕەنگە بێهێزی بکات و بورانەوە بەدوایدا بێت، یاخود کەسەکە هەمیشە هەست بە گێژبوون بکات.
دەشکرێت دڵەڕاوکێ وەک هۆکارێکی دروستبوونی سەرئێشە و ئازاری ماسولکەکانی جەستە دابنرێت.
لە هەمان کاتیشدا کاریگەری خراپی هەیە بۆسەر نوستن و کەسەکە توشی کەمخەوی یاخود کەمکردنەوەی خەوێکی تەندروست دەکات.
نووسراوه لهلایهن
user post
ليست هناك تعليقات: