پە‌روە‌ردە ئاگاداری مامۆستایان دە‌كاتە‌وە
په‌روه‌رده په‌یامێكی به‌په‌له ئاراسته‌ی مامۆستایان ده‌كات
دوای جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر بایكۆتی هۆڵه‌كانی خوێندن له‌لایه‌ن مامۆستایان و كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌وام بۆ دوو ڕۆژ له‌هه‌فته‌یه‌كدا، په‌روه‌رده هاته‌ده‌نگ و په‌یامێك بڵاوده‌كاته‌وه، به‌ڕێوه‌به‌رێكی په‌روه‌رده‌ش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، “سزای مامۆستایان نادرێت و گواستنه‌وه‌ش ده‌ستپێده‌كه‌ین”.
ئه‌مڕۆ 19ی تشرینی دوه‌می 2017 له‌سه‌یدسادق، هه‌ڵه‌بجه‌و پێنجوێن، مامۆستایانی ناڕازیی گردبونه‌وه‌ی ناڕه‌زاییان ئه‌نجامداو داوایانكرد ده‌وام بۆ دوو ڕۆژ له‌هه‌فته‌یه‌كدا كه‌مبكرێته‌وه، جه‌ختیشیانكرده‌وه، به‌رده‌وامده‌بن له‌بایكۆتی هۆڵه‌كانی خوێندن و داوای ئه‌وه‌شیانكرد، گواستنه‌وه‌ی مامۆستایان ده‌ستپێبكات.
له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا كه په‌یامنێری SNN ئاماده‌یبوو، سۆران محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی سه‌یدسادق ڕایگه‌یاند، “نزیكه‌ی 900 مامۆستامان له‌ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كه‌وه هاتوچۆ ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش گرفتی زۆری بۆ دروستكردوین، چه‌ندجارێكیش سه‌ردانی وه‌زیری په‌روه‌رده‌مان كردوه‌و به‌ڵێیان پێداوین هه‌ركاتێك دامه‌زراندن هه‌بێت كێشه‌كه‌مان بۆ چاره‌سه‌ربكه‌ن”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، “ئه‌و هه‌موو مامۆستا زۆره‌مان له‌سه‌ر كه‌ڵه‌كه‌بوه، ناتوانین وه‌ك پێویست گواستنه‌وه‌یان بكه‌ین، به‌ڵام بڕیارمانداوه له‌مڕۆوه له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری یه‌كێتیی مامۆستایان و لیژنه‌ی گواستنه‌وه، به‌چه‌ند قۆناغێك گواستنه‌وه بۆ ئه‌و مامۆستانه ده‌ستپێبكه‌ین دواتریش شوێنه‌كانیان پڕده‌كه‌ینه‌وه، به‌و شێوه‌یه قۆناغ به‌قۆناغ ده‌یانگوازینه‌وه بۆ شوێنه‌كانی خۆیان”.
وتیشی:”ئه‌و مامۆستایانه داوای كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌وامیانكردوه بۆ دوو ڕۆژ، ئه‌وه‌یان ناكرێت به‌گوێره‌ی ڕێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده”.
سه‌باره‌ت به‌سزادانی مامۆستایانیش، به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ی په‌روه‌رده جه‌ختیكرده‌وه، “سزادانی مامۆستایان و غیابدانیان، بڕیارمان له‌سه‌ر هیچكام له‌وانه نه‌داوه”.
له‌باره‌ی پڕكردنه‌وه‌ی شوێنی ئه‌و مامۆستایانه‌ش كه ده‌گوازرێنه‌وه، سۆران محه‌مه‌د جه‌ختیكرده‌وه، “ئه‌و گرفته به‌وانه‌بێژ چاره‌سه‌رنابێت، به‌ڵام له‌به‌ر خاتری مامۆستایان چه‌ندین ساڵه هاتوچۆ ده‌كه‌ن، به‌مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی لۆدی سه‌ریان ناچاربوین گواستنه‌وه‌یان بۆ بكه‌ین
نووسراوه له‌لایه‌ن
Raw Raw
ليست هناك تعليقات: