Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

لەسەر سزادانی مامۆستایان بڕیاری کۆتایی دەدرێت

لەسەر سزادانی مامۆستایان بڕیاری کۆتایی دەدرێن
لەبەرامبەر دواکەوتنی موچەکانیان و دەستکارینەکردنی سیستمی پاشەکەوتی موچەو ئەنجامدانی خۆپیشاندان، سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان پەیامێک ئاراستەی مامۆستایان و فەرمانبەران دەکات و تەئکیدیشدەکاتەوە، “داوامان لەحکومەتی ھەرێم کردوە موچەی فەرمانبەرانی وەھمی لەلیستی موچە دەربکات”، دەشڵێت:”لەگەڵ پەروەردەو لایەنە پەیوەندیدارەکان کۆدەبینەوە بۆ ئەوەی ھیچ مامۆستاو فەرمانبەرێک سزا نەدرێت”.

ئەمڕۆ سێشەممە حەوتی تشرینی دوەمی 2017، ژمارەیەک لەمامۆستایان و فەرمانبەرانی سنوری ئیدارەی گەرمیان بەھۆی دواکەوتنی موچەو دۆخی ژیانیانەوە گردبونەوەیەکی ناڕەزایی لەبەردەم ئیدارەی گەرمیاندا ئەنجامدا.

لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە پەیامنێری SNN ئامادەیبوو، سەڵاح کوێخا سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان ڕایگەیاند، “داواکاری سەرجەم مامۆستایانمان گەیاندۆتە حکومەتی ھەرێم و وەزارەتی پەروەردە، بەڵام دەبێت بزانن ئێستا ھەرێم و تەواوی ھاوڵاتیانیشی لەبەردەم ھەڕەشەو مەترسیدان”.

وتیشی:”حکومەتی ھەرێم لەپەیوەندیی بەردەوامدایە لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ھەرێم و بەغدا بەڕێگەی دیالۆگ و گفتوگۆ”.

ئەوەشی ڕونکردەوە، “بەڕەسمی داوامان لەحکومەتی ھەرێم کردوە تائەوکاتەی کێشەکانی لەگەڵ بەغدا چارەسەردەکرێت، پێدانی موچە بەفەرمانبەران و مامۆستایان بەردەوامبێت”.

سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان ئەوەشی وت:”داوامان لەحکومەتی ھەرێم کردوە موچەی فەرمانبەرانی بندیوارو وەھمی لەلیستی موچەی فەرمانبەران دەربکرێت کە دەتوانرێت چارەسەری گرفتی موچەی فەرمانبەرانی ئاسایی بکرێت”.

سەبارەت بەھەڕەشەی سزادانی مامۆستایان و فەرمانبەرانیش بەھۆی بایکۆتی دەوامەوە سەڵاح کوێخا وتی:”لەگەڵ وەزارەتی پەروەردەو بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی گەرمیان گفتوگۆ دەکەین و ڕێگەنادەین مامۆستایان لەبەرامبەر بایکۆتدا سزابدرێن”.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Raw Raw

لەسەر سزادانی مامۆستایان بڕیاری کۆتایی دەدرێت Reviewed by Unknown on 6:08:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.