Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

ئەم نیشانانە دەری دەخەن منداڵەکەت بلیمەتە

ڕێکخراوێك توێژینەوەی لەسەر توانای کۆمەڵێك منداڵی بلیمەت کردووە و بە پێی ئەنجامەکان کۆمەڵێك نیشانەی خستووەتەڕوو کە دەری دەخەن هەندێک منداڵ بلیمەت و بەتوانان.

لە هەواڵێكی ماڵپەڕی ” The Sun-زا سەن” دا بڵاوکراوەتەوە، ڕێکخراوی مینسا” بۆ توێژینەوەی زیرەکی و توانا ئەقڵییەکانی منداڵان توێژینەوەیەکی ئەنجام داوە لەسەر ١٣٠٠ منداڵی بلیمەت لە سەروو تەمەنی ١٠ ساڵەوە بۆ ئەوەی بزانێت لە کام تایبەتمەندییەدا لەیەکەوە نزیکن.

پاش توێژینەوەکە ڕێکخراوەکە لیستێکی دروستکردووە کە تیایدا کۆمەڵێك لە نیشانەکانی منداڵی بلیمەتی تێدا خراوەتەڕوو:

– یادێکی باشی هەیە و شتی بیر دەمێنێت

– زوو فێری خوێندن و نوسینەوە بووە

– کۆمەڵێك ویست و ئارەزووی سەیری هەیە

– ناتوانێت لەگەڵ منداڵی دیکەدا مامەڵە بکات

– ئاگاداری ڕووداوەکانی دەوروبەرییەتی

– پێشبینی بەرز بۆ خۆی دەکات


– هەر شتێك ئەنجام بدات تیایدا سەرکەتوو دەبێت

– ئارەزوو دەکات لەگەڵ گەورەکاندا کات بەسەر بەرێت

– ئارەزووی قسەکردن دەکات

– زوو فێری شت دەبێت

– بەردەوام پرسیار دەکات

– ئارەزووی گاڵتەکردنی هەیە

– کەسێکە کە مەیلی بۆ مۆسیقا هەیە

– بنەما و یاسا دادەنێت بۆ یاریکردن لەگەڵ منداڵانی دیکەدا

 



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
user post

ئەم نیشانانە دەری دەخەن منداڵەکەت بلیمەتە Reviewed by Unknown on 5:19:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.