Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

دژی نەبوونی خزمەتگوزاری بەشێک لە خوێندکارانی بەشە ناوخۆییەکانی زانکۆی سلێمانی گردبوونەوە

ژاڵە محەمەد – سلێمانی
ئەمڕۆ جارێکی دیکە خوێندکارانی بەشە ناوخۆییەکانی زانکۆی سلێمانی دژی نەبوونی خزمەتگوزاری گردبوونەوە و داوایانکرد، گەرمکەرەوە و ئاوی گەرمیان بۆ دابینبکرێت.

ئەو خوێندکارانە دەڵێن، لە ئێستادا بەشە ناوخۆییەکان گەرمکەرەوە و ئاوی گەرمی تێدا نییە و داوا دەکەن، گرفتەکەیان بۆ چارەسەر بکرێت.

بەوتەی ئەو خوێندکارانە، تائێستا هیچ بەرپرسێک لە زانکۆ و ئیدارەی پارێزگای سلێمانی، نەچووە بەدەم داواکارییەکانیانەوە.

شەوی ڕابردووش بەشێک لەو خوێندکارانە گردبوونەوە بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین لە دابیننەکردنی خزمەتگوزارییەکان، ئاماژەیان بۆ ئەوەش کرد، ماوەی هەفتەیەکە داوایانکردووە کێشەی خزمەتگوزارییەکانیان بۆ چارەسەر بکەن بەڵام وەڵام نەدراونەتەوە.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
user post

دژی نەبوونی خزمەتگوزاری بەشێک لە خوێندکارانی بەشە ناوخۆییەکانی زانکۆی سلێمانی گردبوونەوە Reviewed by Unknown on 2:54:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.