Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

چۆن دەزانیت منداڵەکەت توشی گەشکە بووە؟

گەشکە برتییە لە گرژبوونێکی ماسولکەکان کە ئەمەش دەبێتە هۆکاری جووڵەیەکی کتوپڕی دووبارەبووەوە، و ئەگەری هەیە بەشێکی جەستە یاخود هەموو بەشەکانی بگرێتەوە بەهۆی هەبوونی بارگەیەکی کارەبایی ناسروشتی لە مێشکەوە.

دکتۆر بەکر حەمەڕەشید پسپۆڕی نەخۆشی منداڵان لە چاوپێکەوتنێکدا باسی لە گه‌شكه‌ی منداڵ کرد، کە چۆن دەناسرێتەوە  و هەروەها كاتێك منداڵه‌كه‌ت تووشی گه‌شكه‌ ده‌بێت پێویسته‌ چی بکرێت.

دکتۆر بەکر ئاماژەی بەوەکرد دەکرێت گەشکە تەنها بەشێک بگرێتەوە  وەک تەنها جوڵە لە برژانگەکان یاخود جوڵە لە دەمدا،  و ئەگەری هەیە هەموو لەش بگرێتەوە.

نیشانەکانی بریتین لە :

– گرژبوونی ماسولکەکان بۆ چەند چرکەیەک.

– ڕاوەشاندنی ماسولکەکان

– وەستانی هەناسە یاخود گەستنی زمان

– توانای کەمبوونەوەی ڕاگرتنی پیسایی و میز

– شین بوونەوەی دەموچاو

– هاتنە خوارەوەی لیک بە دەمدا

وتیشی : ” باوترین جۆری گەشکە لە منداڵاندا بریتییە لە گەشکە بەهۆی تاوە، و ئەم جۆرە گەشکەیە لەسەدا ١٠ زیاتر لە منداڵانی تەمەن شەش مانگ بۆ شەش ساڵدا ڕوودەدات، هەروەها هەندێک جار ئەگەری هەیە گەشکە یەک جار ڕووبدات و هەرگیز دووبارە نەبێتەوە.

دکتۆر بەکر ڕاشیگەیاند : هەندێک لە منداڵان بە هۆکاری جیاواز توشی دەبن وەک ( کەمی کالسیۆم ودابەزینی شەکرە)، بەڵام بەشێک لە منداڵان بە هۆکاری بۆ ماوەیی توشی دەبن کە ئەگەری هەیە لە باوانەوە بۆیان مابێتەوە.

ڕێنمایی:

– منداڵەکەت بخەرە سەر شوێنی تەخت

– لابردنی ئەو کەلوپەلانەی لە دەوربەرییەتی

– منداڵەکەت بخەرە سەر لا تەنیشت

نابێت منداڵ سەروخوار بکرێت

دکتۆر ئەوەشی ڕوونکردەوە کە لە هەندێک لە ماڵدا کاتێک کەسێک توشی گەشکە دەبێت پارچەیەک قوماشی ڕەش دەدەن بەسەریدا ئەوە کردارێکی هەڵەیە و باشترە دووبارە نەکرێتەوە، چونکە ئەگەری هەیە کار بکاتە سەر هەناسەدانی منداڵەکە.
دەشڵێت: ” باشترە گەر یەکەم جار بوو منداڵ توشی گەشکە بوو بە زووترین کات بگەیەندرێتە نەخۆشخانە تاکو نەبێتە هۆکاری زیان گەیاندن بە مێشک.”



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
user post

چۆن دەزانیت منداڵەکەت توشی گەشکە بووە؟ Reviewed by Unknown on 3:09:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.