Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

لاوازبوونی یادەوەری و نەخۆشی لەبیرچوونەوە چۆن تووشی مرۆڤ دەبێت؟

تووشبوون بە لەبیرچوونەوە و لاوازبوونی یادەوەری دەکرێت بە هۆی نەخۆشی یان هۆکاری بۆماوەیەوە بێت یاخود، بەرکەوتن بە زەبرێك و سەدمە.. هتد، بۆ چارەسەری ئەم حاڵەتانەش دەبێت کار بە ڕێنمایی پزیشکی بکرێت.

دکتۆر شوان شیروان پسپۆڕی نەخۆشییەکانی مێشك و دەمار لە بەرنامەی بەیانیت باش کوردستان دا باسی لە لاوازبوونی یادەوەریی و نەخۆشی لەبیرچوونەوە کرد و هۆکار و چارەسەریی خستەڕوو.
دکتۆر شوان لە سەرەتای قسەکانیدا وتی “یادەورییەکان هۆکاری دروست بوونیان دەگەڕێتەوە بۆ پەیوەندی هەستەکان بە دەورووبەرەوە، و لە ڕێگای دەمارەکانەوە هەستەکان وەك زانیاری دەگۆڕدرێن بۆ مێشک و کۆدەکرێنەوە و لەگەڵ دووبارەبوونەوەیان ئەم زانیارییە ڕەگ دادەکوتێت و باشتر کۆدەبێتەوە.”
سێ جۆر یادەوەریی هەیە: 
– یادەوەری درێژ خایەن
– ئەو یادەوەرییەی بۆ ماوەیەکی مامناوەند دەمێنێتەوە
– یادەوەری کورت خایەن


وتیشی: ئەو زانیاریییانەی ڕۆژانە وەری دەگریت ئەگەر بتوانیت حەوت شتت بەبیر بێتەوە مانای ئەوەیە مێشكت بەتەواوی و بەباشی کاردەکات، ڕوداوی سۆز و هەست کە پەیوەندیدار دەبێت بە رووداوێکەوە بە شێوازێکی باشتر لە مێشكدا دەمێنێتەوە و هەڵدەگیرێت وەك یادەوەرییەك.
هەروەها، ئەو شتانەی لە مەودای بیروەری کورتدان ئاساییە لە بیر بچنەوە بە نەخۆشی داناندرێن، بەڵام ئەو کەسانەی کە تەمەنیان سەروو ٦٠ بۆ ٦٥ ساڵن زیاتر تووشی لەبیرچوونەوەی درێژخایەن دەبن.
هۆکارەکان:
– تەمەن.
– نەخۆشی ئەلزەهایمەر.
– بۆماوەیی.
– شێوازی ژیانی کەسەکە.
– نەخۆشییەکانی پەستانی خوێن و دڵ.
– نەخواردنی خۆراکی تەندروست.
– وەرزش نەکردن.
– نەخۆشی شەکرە.
– بەرکەوتنی زەبرێك بەر سەر.
– بوونی گرێ لە شوێنی یادەوەرییەکاندا.


ئەم پسپۆڕە ئاماژەی بەوەدا ئەو کەسانەی کە تووشی نەخۆشی لەبیرچوونەوە دەبن باشتروایە ڕاهێنان بە مێشکیان بکەن بۆ نمونە هەندێك جۆری یاری وەک (یاری وشەی یەکتربڕ) بکەن و بخوێننەوە و زیاتر زانیاری وەربگرن، خواردنی خۆراکی تەندروست وەك گوێز، بادەم، ئۆمێگا٣ سەوزەو میوە، ئاو خواردنەوەی زۆر سوودی بۆیان دەبێت.
ئەوەشی وت: کاتێک سەر بەر زەبرێک دەکەوێت شلەقانێك لە مێشكدا دروستدەکات، ئەگەری هەیە ماددە کیمیاییەکانی مێشك تێكبدات و زۆرکات لە کاتی ڕووداوی هاتوچۆدا ڕوودەدات کە کەسەکە بیری نامێنێت پێش ڕووداوەکە و کاتی ڕووداوەکەدا چی ڕوویداوە.
لەبارەی لەبیرچوونەوە بەهۆی حاڵەتی دەروونییەوە دکتۆر شوان وتی: ئەم حاڵەتە ئەوەیە کە نەخۆشەکە نایەوێت بڕوا بەوە بهێنێت ڕاستی ڕووداوەکان چین و قبوڵیان ناکات.
هەروەها ئەوەشی ڕوونکردەوە، ئەگەر لەبیرچوونەوە دووبارە ببێتەوە و وەك نەخۆشییەك بێت و فاکتەرەکانی لەبیڕچوونەوەی درێژخایەن بەردەوام بێت ئەگەری هەیە نەخۆش بچێتە حاڵەتێکەوە کە نەتواندرێت نەخۆشییەکەی کۆنترۆڵ بکرێت و بەردەوام هەموو شتەکان لەبیر بکات.
لە کۆتایی قسەکانیشیدا ئەوەی خستەڕوو: ناتواندرێت ڕێگە لە لەبیرچوونەوە بگیردرێت بەڵام دەتواندرێت خاو بکرێتەوە، دەبێت یەکێك بەردەوام قسە لەگەڵ نەخۆشەکەدا بکات و زانیارییەکانی بە بیربهێنێتەوە و شتی بۆ باس بکات بۆ ئەوەی بە دوور بن لە خەمۆکی و بێتاقەتی.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
user post

لاوازبوونی یادەوەری و نەخۆشی لەبیرچوونەوە چۆن تووشی مرۆڤ دەبێت؟ Reviewed by Unknown on 4:28:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.