ئه‌و ئامۆژگارییانه‌ی پێویسته پێچه‌وانه‌كه‌ی به منداڵ بگوترێت

به پێی ئه‌و هه‌واڵه‌ی له ماڵپه‌ڕی “فۆشیا” بڵاو كراوه‌ته‌وه، دایك و باوكان ئه‌م چه‌ند ئامۆژگارییه‌ی منداڵه‌كانیان به هه‌ڵه ده‌كه‌ن و پێویسته به پێچه‌وانه‌وه تێ‌یان بگه‌یه‌نرێت تا داهاتوویان نه‌فه‌وتێت:
_ “بیر له داهاتووت بكه‌وه و هه‌وڵی بۆ بده”: به پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی به‌ریتانی هاتووه، دایك و باوكان وا چاكتره به منداڵه‌كانیان نه‌ڵێن بیر له داهاتوویان بكه‌نه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی له ئێسته‌وه تووشی دڵه‌ڕاوكێ و ترس نه‌بن له داهاتوویان، هه‌ر له توێژینه‌وه‌كه‌شدا باس له‌وه كراوه، منداڵ كاتێك پێی ده‌گوترێت “بۆ ئه‌مڕۆت بژی و كاره‌كانی ئه‌مڕۆت به باشی بكه” زیاتر له هه‌وڵی به‌كارهێنانی مێشكی‌دا ده‌بێت و حه‌ز به پێشكه‌وتن ده‌كات.
_ “وریای كرده‌وه‌كانت به و هیچ هه‌ڵه‌یه‌ك مه‌كه”: ئه‌مه‌ش منداڵ تووشی ترسنۆكی و ته‌مبه‌ڵی ده‌كات، باشتر وایه فێری ئه‌وه‌ی بكه‌یت هه‌موو هه‌وڵێكی خۆی بخاته گه‌ڕ بۆ پێشكه‌وتن و ئه‌گه‌ریش له شتێك‌دا سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو، سوود له‌و هه‌ڵه‌یه‌ی ببینێت و وانه‌ی لێوه فێر بێت.

_ “زۆر له خۆت بكه تا كاره‌كه‌ت ئه‌نجام بده‌یت”: ئه‌م قسه‌یه وا له منداڵ ده‌كات به بێ بایه‌خی كار و ئه‌ركه‌كه‌ی ماڵه‌وه‌ی جێبه‌جێ بكات و هیچ پێشكه‌وتنێك به‌خۆیه‌وه نه‌بینێت، له‌به‌ر ئه‌وه باشتر پێی بڵێیت “به هێواشی و به ده‌م پشووه‌وه كاره‌كه‌ت ئه‌نجام بده.
نووسراوه له‌لایه‌ن
Parwarday Maxmur
ئه‌و ئامۆژگارییانه‌ی پێویسته پێچه‌وانه‌كه‌ی به منداڵ بگوترێت
Reviewed by Unknown
on
2:26:00 م
Rating:

ليست هناك تعليقات: