Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

لەسەر ڕاگرتنی سەیارە لە هەولێر قوتابیەکی کۆلێژ بە فیشەک کوژرا

كاژێر 11:30 خولەکی شەوی رابردوو 4-11-2017 لە شەقامی سەدمەتری، نزیك چێشتخانەی ئەسینا، گەنجێك كە بۆ نانخواردن چووەتە چێشتخانەكە، لەسەر شوێنی راگرتنی ئۆتۆمبێل، لەگەڵ كەسێكی دیكە بووەتە دەمەقاڵەیان، سەرەنجام گەنجەكە كە ناوی ئەنجام جەمالە ‌و تەمەنی 20 ساڵە،قوتابی زانکۆیە  بە گوللەیەك کوژرا.

رۆژی یەکشەممە 5-11-2017، پۆلیسی هەولێر راگەیێندراوێکی لەسەر دەستگیرکردنی بکوژرەکەی شەوی رابردووی هەولێر بڵاوکردەوە و رایگەیاند “دوای ئەوەی شەوی رابردوو بەهۆی دەمەقاڵێوە لە نێوان دوو گەنجدا لەسەر پارککردنی ئۆتۆمبێل لە پێش چێشتخانەیەک دەبێتە کێشە و بەوهۆیەوە گەنجێک دەکوژرێت، دواتر تۆمەتبار لەشوێنی رووداو رادەکات، بەڵام ئەمڕۆ یەکشەممە (5-11-2017) باوکی تاوانبار کوڕەکەی رادەستی پۆلیس کرد”.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Raw Raw

لەسەر ڕاگرتنی سەیارە لە هەولێر قوتابیەکی کۆلێژ بە فیشەک کوژرا Reviewed by Unknown on 9:38:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.