به زانینى ئه‌م نهێنیيانه ئیتر تۆ خوێندكارێكى “زیره‌ك”يت
هه‌موومان ئه‌زمونى خوێندنگه و زانكۆ و خوێندنمان هه‌یه، له‌وانه‌یه زۆربه‌شمان بیرمان له‌وه كردبێته‌وه كه بۆچى ئه‌وان زیره‌كترن و ئه‌نجامى تاقیكردنه‌وه‌كانیان باشتره له ئه‌نجامه‌كانى ئێمه؟ له‌وانه‌شه مێشكمان زۆر به‌م بابه‌ته‌وه سه‌رقاڵكردبێت، به‌ڵام وه‌ڵامه‌كه‌ى زۆر ئاسانه و له‌م بابه‌ته‌دایه:
زانست و توێژینه‌وه‌كانى تایبه‌ت به بوارى په‌روه‌رده ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه هیچ جیاوازییه‌ك نیه له‌نێوان ئه‌و خوێندكاره‌ى كه به “زیره‌ك” ناوده‌برێت له‌گه‌ڵ ئه‌و خوێندكاره‌ى كه پێى ده‌ڵێن “ئاست لاواز” له‌ڕووى ته‌ندروستى جه‌سته‌ییه‌وه، به‌ڵكو ئه‌وه‌ى كه هه‌یه ته‌نیا له‌و ته‌كنیكانه‌دایه كه كه‌سى به‌ناو “زیره‌ك” ده‌یانكات و كه‌سى به‌ناو “ئاست لاواز” لێیان بێئاگایه و گرنگترینیان بریتین له:
“باوه‌ڕیان وایه كه زیره‌كن”
كه‌سانى به‌ناو زیره‌ك پێش ئه‌وه‌ى باوه‌ڕ به كه‌س بهێنن كه زیره‌كن باوه‌ڕ به خۆیان ده‌هێنن و ئه‌وه ده‌زانن كه زیره‌كن و توانایان هه‌یه.
“ناترسن و ئه‌وه‌ى به‌ڕاستى ده‌زانن ده‌یكه‌ن”
كه مامۆستا پرسیار ده‌كات وه‌ك ئه‌وه‌ى زۆرینه‌ى خوێندكاره‌كان ده‌یكه‌ن، ناترسن و زۆركات ئه‌وه‌ى كه خوێندكاره‌كانى تر به‌ژێر لێوه‌وه ده‌یڵێن ئه‌وان به ده‌نگى به‌رز به مامۆستاى ده‌ڵێن. ته‌نها ئه‌مه‌یه و هیچى تر.
“شێوازى مامۆستاكانیان ده‌زانن”
یه‌ك شێوه وه‌ڵامدانه‌وه‌یان بۆ پرسیارى هه‌موو وانه‌كان نیه، به‌ڵكو به‌پێی ویستى مامۆستاكانیان و به پێى پێویستى پرسیاره‌كه وه‌ڵامده‌ده‌نه‌وه، بۆنمونه مامۆستاى واهه‌یه حه‌زى به كورت بڕییه و مامۆستاى واش هه‌یه به‌پێچه‌وانه‌وه.
“ئاو زۆر ده‌خۆنه‌وه”
ڕێژه‌ى 70%ى مێشكى هه‌ر مرۆڤێك ئاوه، له‌به‌رئه‌وه ئه‌وان بۆ زیاتر چالاككردنى مێشكیان ئاو زۆر ده‌خۆنه‌وه به تایبه‌تیش له‌كاتى وانه‌كاندا، به‌مه‌ش مێشكیان زیاتر و زیاتر زانیارى وه‌رده‌گرێت.
“به‌رده‌وام سه‌عى ناكه‌ن و پشوو به مێشكیان ده‌ده‌ن”
خوێندكاره به‌ناو زیره‌كه‌كان به‌رده‌وام سه‌عى ناكه‌ن و پشوو به مێشكیان ده‌ده‌ن هه‌رئه‌مه‌ش كه واده‌كات مێشكیان زیاتر و زیاتر زانیارى وه‌ربگرێت.
“وه‌ك مامۆستا بیرده‌كه‌نه‌وه نه‌وه‌ك خوێندكار”
له‌كاتى سه‌عیكردندا پرسیار بۆخۆیان داده‌نێن و وه‌ك مامۆستایه‌ك سه‌عى ده‌كه‌ن نه‌وه‌ك خوێندكار.
“له هه‌ر شوێنێك كه پێیان خۆشبێت سه‌عى ده‌كه‌ن”
گوێ به‌وه‌ناده‌ن كه چى له‌ده‌وروبه‌ریان ڕووده‌دات، به‌ڵكو هه‌میشه به‌و شێوه‌یه و له‌و شوێنه و له‌و كاته‌دا سه‌عى ده‌كه‌ن كه هه‌ستده‌كه‌ن مێشكیان بۆى ئاماده‌یه.
“كاتێك تێبینى ده‌نوسن تێبینیه‌كانیان به قه‌ڵه‌مى ڕه‌نگاوڕه‌نگ ده‌نوسن”
تێبینیه‌كانیان ڕه‌نگاوڕه‌نگ ده‌نوسن، چونكه ده‌زانن ئه‌مه یارمه‌تى بیرهێنانه‌وه‌ى زانیارییه‌كانیان ده‌دات له تاقیكردنه‌وه‌كاندا.
“ئامانجیان هه‌یه”
ئامانجیان هه‌یه له تاقیكردنه و سه‌عیكردنه‌كانیاندا، بۆنمونه ئه‌و نمره‌یه دیاریده‌كه‌ن كه ده‌یانه‌وێت به‌ده‌ستى بهێنن و بیر له ده‌رچون یان كه‌وتن ناكه‌نه‌وه، به‌ڵكو بیر له‌و ئامانجه ده‌كه‌نه‌وه كه هه‌یانه، له‌كۆتایشدا ئه‌گه‌ر ئامانجه‌كه‌یان به‌ده‌ستنه‌هێنا پێیان وانیه كه كۆتاى دونیایه، به‌ڵكو به‌شێوه‌یه‌ك بیرده‌كه‌نه‌وه كه “هه‌میشه چانسى دووه‌م هه‌یه”.
نووسراوه له‌لایه‌ن
user post

ليست هناك تعليقات: