5G به خێراییهكی بێ سنور بۆ مۆبایله زیرهكان دهستبهردهبێت
لەماوەكانی ڕابردوودا چەندین جار دەنگۆی بڵاوبوونەوەی تۆڕی نەوەی پێنجەم (G5) لەلایەن چەند كۆمپانیایەكەوە بڵاوبوویەوە، بەڵام هیچ بەرهەمێك بەدی نەكرا كە پشتگیری لەو نەوە پێشكەووتوە بكات، تا كۆمپانیای كوالكۆم بەرهەمهێنانی مۆبایلێكی راگەیاند كە نەوەی پێنجەمیش دەخوێنێتەوە.
بەڕێوەبەری فرۆشتنی كەرتی (LTE و G5) لە تویتێكدا لە هەژماری خۆیدا وێنەی مۆبایلێكی بڵاوكردەوە، كە پشتگیری لە تۆڕەكانی نەوەی پێنجەم دەكات و لەسەر وێنە نوسیویەتی (ئەستەمە باوەڕكردنی كە من لەسەر ئاستی جیهان یەكەم مۆبایلی زیرەكم بەدەستهێنا كە پشتگیری نەوەی پێنجەم دەكات).
دەربارەی تایبەتمەندییەكانی تری مۆبایلەكەش ماڵپەری (TOI) هیندی ئاشكرای كرد كە مۆبایلەكە پشتی لە شووشە دروستكراوە لەگەڵ بوونی دەبڵ كامێرەو فلاش، هەروەها لۆگۆی بازرگانی كوالكۆم سناپدراگۆن لە پشتی مۆبایلەكە دراوە.
ماڵپەرەكانی تریش ئاماژە بەوە دەكەن ئەم دیزاینی مۆبایلە كۆتا دیزاین نابێت، بەڵكو نموونەیەكە بۆ پشتگیری كردنی تۆری نەوەی پێنجەمی مۆبایلە زیرەكەكان.
جێگەی باسە كۆمپانیای كوالكۆم لە كۆنگرەی (qualcomm snapdragon X5 5G) توانی سەركەوتوو بێت لەبەرهەمهێنانی نەوەی پێنجەم بۆ مۆبایلە زیرەكەكان.
پوك میدیا
نووسراوه لهلایهن
qasm srush

ليست هناك تعليقات: