Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

Allow ADS

Please enable / Bitte aktiviere JavaScript!
Veuillez activer / Por favor activa el Javascript![ ? ]

3 ڕێگا به‌ناوبانگه‌كه‌ى ئارى واڵك بۆ گه‌یشتن به‌ سه‌ركه‌وتن

ئاری واڵك، یه‌كێكه‌ له‌و نوسه‌ره‌ به‌ ڕه‌گه‌ز مه‌كسیكیانه‌ى كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كى به‌رده‌وام له‌ بوارى گه‌شه‌پێدانى مرۆیدا ده‌نوسێت و له‌ نوێترین نوسینیشیدا له‌ڕێگه‌ى گێڕانه‌وه‌ى به‌ سه‌رهاتێكى ژیانى تایبه‌تى خۆیه‌وه‌ و خستنه‌ڕووى سێ خاڵه‌وه‌ ئامۆژگارى گه‌نجان ده‌كان چۆن سه‌ركه‌وتوانه‌ پڕۆژه‌كانیان پێشكه‌ش بكه‌ن.

واڵك ده‌گێڕێته‌وه‌ و ده‌ڵێت “ڕۆژێكیا له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌م و دوو منداڵه‌ بچوكه‌كه‌م كه‌ هه‌ردوكیان ته‌مه‌نیان له‌ خوار حه‌وت ساڵانه‌وه‌یه‌ به‌ مه‌به‌ستى به‌سه‌ر بردنى كاتێكى خۆش و خواردنى خوانێك له‌ ده‌ره‌وه‌ چوین بۆ ڕێستۆرانتێك، له‌ناو ڕێستۆرانته‌كه‌دا منداڵه‌كانى من وه‌ك هه‌ر منداڵێكى ترى ئاسایى ده‌ستیانكرد به‌ گریان، منیش بۆ ئه‌وه‌ى ژیریان بكه‌مه‌وه‌ قه‌ڵه‌م و وه‌ره‌قه‌یه‌كم پێنه‌دان بۆ ئه‌وه‌ى وێنه‌ بكێشن، به‌ڵكو مۆبایله‌كه‌ى ده‌ستمم پێدان تا پێیه‌وه‌ خه‌ریكبن”.

واڵك له‌ڕێگه‌ى ئه‌م به‌سه‌رهاته‌وه‌ ده‌یه‌وێت ئه‌و ئاماژه‌یه‌مان بۆ ڕونبكاته‌وه‌ چۆن ده‌توانین له‌ ماوه‌یه‌كى كورتدا و به‌شێوه‌یه‌كى ئاسان و سه‌رده‌میانه‌ كێشه‌كانمان چاره‌سه‌ر بكه‌ین و پاشان سێ ڕێگامان بۆ پێشنیارده‌كات بۆ چاره‌سه‌كردنى گرفته‌كانمان جا چ ئه‌گه‌ر ئه‌و كێشه‌یه‌ بۆ ئێمه‌ وه‌ك خاوه‌ن پڕۆژه‌یه‌ك بێته‌پێش یان بێته‌ ڕێگه‌مان وه‌ك كه‌سێكى ئاسایى، كه‌ گرنترینیان بریتین له‌:

یه‌كه‌م: به‌شێوه‌یه‌كى سه‌رده‌میانه‌ بیربكه‌ره‌وه‌
یه‌كێك له‌ ئاسانترین و كاریگه‌رترین ڕێگاكان بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و كێشانه‌ى دێنه‌ ڕێگه‌مان كه‌ هاوكات ده‌بێته‌ هۆكارى سه‌ركه‌وتنمان بریتیه‌ له‌وه‌ى، پێویسته‌ وه‌ك نه‌وه‌ى ئێستا بیربكه‌ینه‌وه‌ و حه‌ز و ئاره‌زوو خواستنى ده‌وروبه‌رمان بزانین، چونكه‌ ئه‌مه‌ ده‌بێته‌ هۆى خۆگونجاندن و كاركردن به‌وپێیه‌ و له‌ كۆتایشدا به‌ده‌ست هێنانى سه‌ركه‌وتن.
دووه‌م: پێشبینى بۆ داهاتوو بكه‌ و هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان له‌به‌رچاو بگره‌
ئه‌گه‌ر گه‌نجێكیت و پڕۆژه‌ت هه‌یه‌، ئه‌گه‌ر هیچ پڕۆژیه‌كت نیه‌ و سه‌رقاڵى ژیانى تایبه‌تى خۆتیت ئه‌وه‌ بزانه‌ پێویسته‌ هه‌موو ئه‌و بارگۆڕانه‌ كۆمه‌ڵایه‌تى و سیاسى و ئابوریانه‌ به‌رچاوبگریت كه‌ له‌وانه‌یه‌ ڕووبه‌ڕووت ببنه‌وه‌، تا به‌ به‌هێزترین و كاریگه‌رترین شێوه‌ ڕووبه‌ڕووى ببینه‌وه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ هه‌میشه‌ بیربكه‌ره‌وه‌ و پێشبینى بكه‌.

سێیه‌م: ده‌رئه‌نجام له‌ به‌رچاوبگر
هه‌میشه‌ ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ له‌به‌رچاو بگره‌ كه‌ دواى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كه‌ به‌رهه‌مدێت، چونكه‌ له‌وانه‌یه‌ ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ى كه‌ ئه‌مڕۆ تۆ به‌باشى ده‌زانیت و پێى دڵخۆشیت سبه‌ى كاره‌ساتت بۆ بهێنێت.

وه‌رگێڕانى: دونیا عوسمان



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
user post

3 ڕێگا به‌ناوبانگه‌كه‌ى ئارى واڵك بۆ گه‌یشتن به‌ سه‌ركه‌وتن Reviewed by Xwendga Kurdish on 1:21:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.