Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

بەهۆی 15 نیشانەوە ژیری و زیرەکی منداڵەکەت بۆ دەردەکەوێت

دامەزراوەی مینسا بۆ توێژینەوەی زیرەکی و ئاست و توانای منداڵ، کۆمەڵێک نیشانەی خستووەتەڕوو کە دەریدەخەن ئەگەر لە منداڵێکدا کۆببێتەوە ئەوا کەسێکی ژیر دەردەچێت.

ئەو دامەزراوەیە توێژینەوەی لەسەر هەزار و 300 منداڵ کردووە کە لەو نیشانانەدا خاڵی هاوبەشیان هەبووەو خۆی لە 15 نیشانەدا دەبینێتەوە، دەریدەخەن کە منداڵێکی ژیر و لێهاتووە.

بەگوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی زە سەنی بەریتانی تەمەنی ئەو منداڵانە کەمتر نەبووە لە 10 ساڵ و شەش مانگ.

نیشانەکان:
1-زیرەکییەکی نائاسایی هەبێت.
2-تێپەڕی وێستگە رۆشنبیرییەکان بکات و لە تەمەنێکی زۆر بچووکەوە بنووسێت و بخوێنێتەوە.
3-ئارەزووی نائاسایی هەبێت بۆ چێژوەرگرتن و مەعریفەیەکی قوڵی هەبێت.
4-لەگەڵ منداڵانی تردا ئارامی نەبێت و زوو لێیان بێزاربێت.
5-رووداوە جیهانییەکان لەبیر نەکات.
6-وەک کەسایەتییەکی بەرز هەڵسوکەوت بکات.
7-دەستکەوتی هەبێت.
8-کاتەکانی لەگەڵ کەسانی گەورەتردا بەسەربەرێت یان بەتەنها بێت.
9-حەزێکی زۆری بۆ قسەکردن هەبێت.
10-بەردەوام پرسیار بکات.
11-بەئاسانی فێرببێت.
12-رۆحێکی بەرزی هەبێت.
13-ئارەزووی میوزیک بکات.
14-لە هەرشوێنێکدا بوو کۆنترۆڵی ئەو کاتانە لەدەستی خۆیدا بێت.
15-یاسای زیاتر بۆ یارییەکان لەگەڵ منداڵاندا زیاد بکات.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Parwarday Maxmur

بەهۆی 15 نیشانەوە ژیری و زیرەکی منداڵەکەت بۆ دەردەکەوێت Reviewed by Unknown on 8:53:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.