Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

نۆ (٩) ئامۆژگاری بۆسەرکەوتنی خۆێندکاران لەیەکەم ڕۆژی خوێندندا

لەسەرقوتابی لەسەرەتای ساڵی نوێی خوێندندا وەبەبیرھێنانەوەی بابەتەکانی فێرکردنی بەبێ کۆششێکی گەورە و ھاوکاریکردنیان لەسەرکەوتن لەیەکەم ڕۆژی خوێندنەوە (د.محمدالگیب) مامۆستای دەروون ناس وە ڕاگری پێشووی کۆلێژی پەروەردە لە زانکۆی (گنگا) لەوچەند خاڵەی خوارەوە کۆمەڵێک ڕوونکردنەوە دەخاتەڕوو..

١. باشترین شتێک کەقوتابی دەستی پێبکات لەپێشوازی ساڵی خوێندنی نوێدا پێداچوونەوەی پێداویستیەکانی فێربوون یەک بە یەک و ئامادەباشی بۆ وانەکان بۆ ڕۆژی دواتر.
٢. ئەگەر قوتابی نەیتوانی ئامادەباشی بۆ ھەموو وانەکانی بکات لەھەمان ڕۆژدا, دەتوانێ ھەندێک لەبابەتەکانی دوابخات بۆ ڕۆژی دواتر یان بۆ کۆتای ھەفتە, وەدەبێت ئەو بابەتەی دوای دەخات لەوانە ئاسان و خۆشەویستەکان بێت لەلای قوتابییەکە.
٣. پێویستە قوتابی خۆی ڕابھێنێت لەسەر لەبەرکردن و گوێگرتن و دووبارەکردنەوە چونکە تائێستا فێرکردن لەلای ئێمە پشت دەبەستێت بە شێوازی دەرس دادان لەسەرکەوتنی قوتابیدا لەگەڵ گرنگیدان بەپێداچونەوە لەوەی تێگەیشتووە لەڕێگەی نووسین تاوەکو بەھرەی دەربڕینی لەلا گەشەبکات لەوەی تێی گەشتووە.
٤. گرنگیدان بە شیکارکردنی پرسیار و ڕاھێنان لەسەر شیکارکردنی نمونەی تاقیکردنەوەکان.
٥. گفتوگۆکردنی بابەتەکان لەگەڵ ھاوڕێکانی و مامۆستاکانی بۆشیکارکردنی پرسیارەکان و وەستان لەسەر ھەڵەکان.
٦. ھەموو قوتابیەک دەبێت خشتەی وانەکانی ڕۆژانەی لەماڵەوە ڕێک بخات و لەگەڵ گرنگیدان بەوەبیرھێنانەوەی ھەموو بابەتەئاسانەکان لەکاتی ڕێکخستنی خشتەکەدا.
٧. ڕێکخستنی کات بەشێوازێک کەکاتی گونجاو بۆ پشوودان و خەوتن و سەردانی کەسوکارو ھاوڕێکان ھەبێت و ھەروەھا ئامادەباشی بۆچالاکی و خوێندنەوەکانی بکات جارێکی تر.
٨. گرنگیدان بە پشوودان لە کاتی خوێندنەوەی وانەیەک بۆ وانەیەکی تر,وە چێژ وەرگرتن لەئەنجامدانی چالاکی بەسوود بەبەردەوامی.
٩. قوتابی خۆی پێویستە کاتەکانی تێکۆشانی دیاری بکات لەکاتە زۆر چالاکەکانیدا, چونکە ھەندێک قوتابی لەکاتژمێرەکانی سەرەتای خۆرھەڵاتندا تێدەکۆشن و بابەتەکان وەبیرخۆیان دێننەوە , وە ھەندێک لەکۆتاییەکانی شەودا تێدەکۆشن و بابەتەکان دووبارەدەکەنەوە…
((دکتۆرەکان دەڵێن))
(منداڵەکانتان لەخۆتان دوورخەنەوە پێش ھاتنی قوتابخانە ,ھاوکاریا بکەن و پارێزگاریان لێبکەن بۆ پشت بەستن بەخوودی خۆیان و پاراستنی تەندروستی خۆیان)…
————————————————————–
سه‌رچاوه‌ زانكۆ كورد
وەرگێڕانی لەعەرەبییەوە
((عمر علی))



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
user post

نۆ (٩) ئامۆژگاری بۆسەرکەوتنی خۆێندکاران لەیەکەم ڕۆژی خوێندندا Reviewed by Unknown on 4:37:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.