Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

رێگای ئاسان بۆ چارەسەری هەڵامەت

هەڵامەت و هاتنە خوارەوەی ئاوی لوت بەهۆی سەرما و ڤایرۆس یان هەوکردنی لوتەوە نەخۆشیەکە بە گشتی تووشمان دەبێت، بەتایبەت لە وەرزی پایز و سەرمادا، کەسی تووشبوو بەردەوام لووتی بە پارچەیەک کلێنس دەسڕێت و زۆرجار لە ئەنجامی زۆر دووبارەبوونەوە لوتی بریندار دەبێت، ڕەنگە بۆ خانمانی دووگیان دووهێندە بێزارکەر بێت، چونکە ناتوانن دەرمان بەکاربهێنن.

دەکرێت دوور لە بەکارهێنانی دەرمان لەڕێگای ئەم پێکهاتە سروشتیانەوە چارەسەری هەڵامەت بکەیت و ئەو ئاوەی بە لوتدا دێتە خوارێ کەمی بکەیتەوە یان نەیهێڵیت:

1-بەکارهێنانی هەڵمی ئاو و هەڵمژینی، یەکێکە لە چارەسەرە گونجاوەکان بەتایبەت بۆ خانمانی دووگیان، دەفرێکی پڕ لە ئاو گەرم بکە و سەری پێدا بگرە و هەڵیمژە بەڵام ئاگاداربە سەرت هێندە نزیک نەبێت ئاوە گەرمەکەی بەربکەوێت، هەوڵبدە ڕۆژانە 2-3 جار ئەم کردارە دووبارە بکەیتەوە، دەکرێت ئاوەکە کەمێک چای سەوز یان زەنجەبیلی تێبکەیت بۆ ئەوەی کاریگەری زیاتر بێت.

2-بەکارهێنانی ئاو و خوێ وەک چارەسەر زۆر گونجاوە وەک پێکهاتەیەکی سروشتی و کەمێک خوێ و ئاوی شلەتێن تێکەل بکە و چەند دڵۆپێک بکەرە لوتتەوە بە سەرنج یان هەر ئامرازێکی دیکە و ڕۆژانە سێجار هەوڵبدە دووبارەی بکەرەوە بۆ پاککردنەوەی تەواوی لوت و نەهێشتنی هەوکردن.

3-خۆشتن لە گەرماوێکی گەرم و هەڵماویدا سوودێکی زۆری هەیە و هەوکردنی لوت کەمدەکاتەوە و لایەنی کەم بۆ ماوەیەک هەناسەدانت هێواش و ئاسان دەبێت و هەست بە ئارامی دەکەیت.

4-هەوڵدان بۆ خواردنەوەی بڕێکی زۆر شلەمەنی وەک ئاو و خواردنەوە گەرم و سروشتی و ڕووەکیەکان، چونکە یارمەتیدەرە بۆ زوو چاکبوونەوە.

5-خواردنی سیر یەکێکە لە باشترین چارەسەرەکان بۆ زۆر نەخۆشی بەتایبەت سەرمابوون و تووشبوون بە ئەنفلۆنزا و کۆکە و لەناوبردنی بەکتریا و میکرۆب، هەوڵبدە ڕۆژانە 2-3 دەنگ سیر یان حەبی سیر بخۆیت.

6-لەکاتی نزیکبوونەوە لە خەو شەوانە پێشتر کەمێک سەرت بە بەرزی ڕابگرە بۆ ئەوەی کەمێک هەناسەدان ئارام بێتەوە.

7-هەڵمژینی بۆنی پیاز ڕێگایەکی بەسوودە بۆ ئاسانکردنی هەناسەدان و کەمکردنەوەی هەوکردن و هەڵامەت، هەوڵبدە بۆ ماوەی 3-4 خولەک بۆنی هەڵمژیت یان لە پەنا سەری خۆتدا دایبنێت کاتی خەو.

8-سرکەی سێو کاریگەرییەکی بەهێزی هەیە بۆ چارەسەری هەڵامەت و دەکرێت دوو کەوچک سرکە و کەوچکێک هەنگوین لەگەڵ کوپێک ئاوی گەرم تێکەڵ بکەیت و پێش نوستن بیخۆیتەوە



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
user post

رێگای ئاسان بۆ چارەسەری هەڵامەت Reviewed by Unknown on 5:14:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.