چەند ڕێگایەك بۆ بەهێزكردنی مێشك
پزیشكێكی پسپۆڕ ئاماژە بەوە دەكات كە مێشك وەك ئەندامەکانی ترى جەستە وایە و پێویستی بە وەرزشكردن هەیە تاوەكو لە نەخۆشی لە بیرچونەوە بەدوور بێت، ئەمەش پێویستی بە چەند ڕێگەیەك هەیە.
هۆشیار شێركۆ پزیشكی پسپۆڕی مێشك و نەخۆشییەكانی مێشك بە ماڵپەڕی ئێن ئاڕ تى دووی ڕاگەیاند، مرۆڤ بە چەند هەنگاوێك دەتوانێت مێشكی بەهێزبكات، بەو هۆیەشەوە خۆی لە نەخۆشی لە بیرچونەوە بەهۆی تەمەنەوە بەدووربگرێت و ئاستی تواناكانی مێشك بەهێزبكات.
د.هۆشیار شێركۆ پزیشكی پسپۆڕی نەخۆشییەكانی مێشك بە چەند خاڵێك ڕێنمای دەداتە هاوڵاتیان.
– فێر بوونی زمانی دووەم
جگە لە زمانی دایك فێر بوونی زمانێكی دووەم یارمەتی بەهێزكردنی تواناكانی مێشك دەدات، ئەو كەسانەی شارەزاییان هەیە لە دوو زمان یان بە چەند زمانێك دەتوانن قسە بكەن كەمتر تووشی نەخۆشیەكانی لەبیرچونەوە دەبن.
– گفتوگۆ كردن و وتووێژ
ئەوكەسانەی كە گفتوگۆ دەكەن بەردەوام و حەزیان لە وتوێژە لەگەڵ بەرامبەرەكەیاندا، بەردەوام لە بیركردنەوەدان بەراورد بە كەسانی كەمدو، بەمشێوەیە مێشك بەردەوام لە چالاكیدا دەبێت و دەبنە خاوەن مێشكێكی بەتوانا.
– بوونی فشاری دەرونی
فشاری دەروونی هۆكاری سەرەكییە بۆ فەرامۆشی مێشك، دەبێت لەكاتی بوونی فشاری دەروونیدا، دڵەڕاوكێ لەخۆت دووربخەیتەوە.
– سیستمی خۆراك
خواردنی خۆراكەكانی وەكو میوە و سەوزەكان و دانەوێڵە و زەیتی زەیتون و ماسی تواناكانی مێشك بەهێزتر دەكەن.
– وەرزش كردنی مێشك
مێشك وەكو هەر ئەندامێكی جەستە پێویستی بە وەرزشی تایبەت هەیە، بە فێربوونی زانیاری گشتی و خوێندنەوەی بەردەوام و هەوڵدان بۆ لەبەركردن.
نووسراوه لهلایهن
user post
ليست هناك تعليقات: