Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

چۆن ئامانجەکانمان بە دەست بهێنین


ئامادەکردنی : داستان محمد
“دەستنیشان کردنی ئامانجەكانت یەکەم هەنگاوی گەشتەکەتە ، بەدەست هێنانی ئامانجەکانت سەرەتای گەشتێکی نوێیە”
لەهەموو باسێکی گەشەسەندندا، ئامانج گرنگترین بابەتە ، هۆکارەكەشی ئەوەیە کە ئامانجەکان ڕێکمان دەخەنەوە ، ووامان لێدەکەن هەست بکەین کە مەبەست و ئاڕاستەیەکمان لە ژیاندا هەیە.
ئێمە لە یەلڵاَوە کۆمەڵێک ڕێگاتان پێ ئاشنا دەکەین کە دەبنە فاکتەرێکی گرنگ  بۆ گەیشتن بە ئامانج و خەونە گەورەکانتان.
• شیکردنەوە
باشترین ڕێگا بۆ ئەوەی بزانین کە چیمان دەوێت لە داهاتوودا بریتیە لە شیکردنەوەی ئەوەی کە ئێستا لە کوێداین؟ پێویستە فێرببین ئەو شتانە بخەمڵێنین کە پێویستە بە ئەنجام بگەیەندرێن، هەر شتێک  بە پێویستی بزانین دەبێ بە قەڵەم و وەرەقە بیان نووسینەوە، پێویستە بارودۆخی ئێستامان بە باشی شییبکەینەوە بۆ ئەوەی بزانین ئەوەی دەیکەین بەسە بۆ گەیشتن بە ئامانجەکەمان؟  ئەم کارانە زۆر گرنگن بۆ ئەوەی بزانین هێڵە سەرەکییەکانمان چین و چۆن بەردەوام بین لە ڕۆیشتن لەسەر ئەو هێڵانە ، چونکە زۆر لە کاتەکان پەیڕەو کردنی هێڵە سەرەکییەکان گرنگترین کارە کە بیکەین.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest
• پێناسەی بکە
سروشتی مرۆڤ وەهایە لە ڕۆژی لە دایکبوونیەوە ئارەزووی فێربوون و ئەنجامدانی کاری زیاترە ، دەیەوێ زیاتر بێت لەوەی ئێستای ،و دیوە نەدۆزراوەکانی ژیانی پەی پێببات، ئەم ویستی زیاتر زانینە سەرچاوەی سەرەکی گەشەکردنی خودە، هەر کەسێک لە ئێمە ئاواتەخوازە سەرکەوتنەکانی زیاتر بکات چ جای سەرکەوتنەکانی بریتی بێت لە بەدەستهێنانی پارەی زیاتر، بڕوانامەی بەرزتر، پلەی باشتر …. هتد، پێویستە بە ورد و درشتی پێناسەی ئامانجەکانمان بکەین و هەنگاوەکانی گەیشتن بەو ئامانجە بە ڕوونی دیاری بکەین،  چونکە ئەم کارە دەبێتە یارمەتیدەرێکی گەورە بۆ زووتر گەیشتن، وباشتر بەدەستهێنانی خەونەکانمان. 

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest
• بەرپرسیاربە
پێویستە خەون و ئامانجەکانمان بۆ کەسێکی باوەڕپێکراومان باس بکەین ، بیرۆکەیەکی باش دەبێ ئەگەر کەسێک چاودێریی هانگاوەکانمان بکات وەکو ڕاهێنەر، بەم جۆرە ئێمە زیاتر هەست بە بەرپرسیارێتی بەرامبەر ئەو هەنگاوانە دەکەین کە هەڵیان دێنین وڕاهێنەرەکەشمان چاودێرێکی باش دەبێت بۆ ئاگادارکردنەوەمان لە هەڵە و کەم و کوڕيیەکانمان.

---------------
وه‌رگیراوه‌ له‌
كوردكار
چۆن ئامانجەکانمان بە دەست بهێنین Reviewed by Unknown on 10:53:00 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.