Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

کاتێک خوێن دەبەخشیت چی بەسەر جەستەت دێت؟

كورد میدیا:
بەخشینی خوێن هیچ مەترسیەکی نییە بۆ سەر تەندروستیی کەسی بەخشەر، بەڵام زۆر كەس لە بەخشینی خوێن دەترسن، هەندێكیان لە ئازاری دەرزیەكە و هەندێكی دیكەش لە سووری ڕەنگی خوێنەكە، بەڵام لە ڕاستیدا وانییە، ئەمانە چەند سودێكی بەخشینی خوێنە بۆ تەندروستی.
1- ئەگەری توشبوون بە نەخۆشیەكانی دڵ كەمدەكاتەوە :
ئاشكرایە نەخۆشیەكانی دڵ یەكێكە لە هۆكارە سەرەكیەكان بۆ مردن لە جیهاندا ، بەخشینی خوێن ڕێگری دەكات لە توشبوون بە نەخۆشیەكانی دڵ .
لە نێوان خانمان و پیاواندا خانمان كەمتر ئەگەری توشبونیان بە نەخۆشیەكانی دڵ هەیە چونكە لەڕێی سووڕی مانگانەوە ئاسنی زیاددەی جەستەیان دەكرێتە دەرەوە بەڵام پیاوان بەردەوام ڕێژەی ئاسنی جەستەیان بەرزە و تەنها لەڕێی بەخشینی خوێنەوە دەتوانن جەستەیان لە ئاسنی زیاددە پاك بكەنەوە ، و كۆبوونەوەی بڕێكی زۆر لە ئاسن لە خوێندا هۆكاری توشبوونە بە نەخۆشی دڵ .
2- نوێ كردنەوەی خڕۆكە سورەكانی خوێن :
هەموو سەردان كردنێكت بۆ بەخشینی خوێن دەتوانیت نیو لیتر لە خوێنی جەستەت ببەخشیت ، بەم كارە دەتوانیت جارێكی دیكە ئێسكەكان خوێنی نوێ دروست دەكەنەوە  پلازمای خوێن لە ماوەی 24 كاتژمێردا دروست دەبێتەوە و لە ماوەی 4 بۆ 6 هەفتە دوای خوێن بەخشین خڕۆكە سوورەكانی خوێن نوێ دەبێتەوە و دوای ماوەیەك ئاستی خوێن لە لەشدا دەگەڕێتەوە دۆخی سروشتی .
3-سوڕی خوێن چالاك دەكات :
خواردنی دەرمانی دژە سكپڕی و وەرگرتنی هۆرمۆنی ئیسترۆجین و نەخۆشی شەكرە و قەڵەوی و زۆر مانەوە لە جێگەدا و چونە تەمەنەوە هۆكارن بۆ خەستبوونەوەی خوێن و دواتر جەڵتەی دڵ و مردن ، بەڵام بەخشینی خوێن لە هەموو ئەم حاڵەتانە دەتپارێزێت .
4- كەمكردنەوەی بڕی ئاسنی هەڵگیراو و زیان بەخشی ناو خوێن :
پێت وانەبێت كانزای ئاسن بۆ جەستەت خراپە  بەڵام خواردنی حەب و دەرمان كە پێیان دەوترێت تەواو كەری ئاسن بۆ جەستە بە بێ ڕێنمای پزیشك زیانی بۆ جەستە دەبێت ، و ئەگەری زۆرە ببێتە هۆی توشبوون بە نەخۆشیەكانی دڵ و جگەر و تەنانەت شەكرەش ، لەبەر ئەوە خوێن بەخشین یەكێكە لە ڕێگاكان بۆ خاوێن كردنەوەی جەستە لە كانزای ئاسن .
5- ئەگەری توشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە كەمدەبێتەوە :
كانزای ئاسن بۆ هیمۆگلۆبینی خوێنەوە دەنوسێت و لەەسر خڕۆكە سورەكانی خوێن و ئۆكسجین هەڵدەگرێت بۆ تەواوی بەشەكانی جەستە ئەوكاتەی ئاسن بە هیمۆكلۆبینی خوێنەوە نەنوسێت ئەوە ئەگەری زیاد بوون و گەشەكردنی خانە شێرپەنجەییەكان زیلد دەكات ،بەڵام بەخشینی خوێن ڕێگری لەم حاڵەتە  دەكات .

دوور لە ترس لە خوێن و دەرزی دەكرێت بەخشینی خوێن لە چەندین نەخۆشی پارێزراوت بكات ، و لە هەمان كاتدا سوود بە كەسێكی دیكەش دەگەیەنیت و ڕەنگە ژیانی كەسێكی دیكە لە مردن ڕزگار بكەیت

 



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
user post

کاتێک خوێن دەبەخشیت چی بەسەر جەستەت دێت؟ Reviewed by Unknown on 3:12:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.