Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

هەوڵەکان بەردەوامن بۆ نەمانی ئاسەواری تیرۆرستانی داعش و چاککردنەوەی قوتابخانەکان لە مەخموور

لە میانەی هەوڵ و کۆششەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و  وەزارەتی پەروەردە و بەڕێوەبەڕایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر و بەڕیوەبەرایەتی پەروەردەی مەخممور بۆ ڕاکێشانی دەستی رێکخراوە مرۆیی و نێو دەوڵەتیەکان و ناوەندە خێرخوازی و ئینسان دۆستەکان بۆ نەمانی ئاسەواری تیرۆرستانی داعش لەم ناوچانەی کە داگیریان کردوە بەتایبەت ناوەندەکانی خوێندن ،بەڕێوەبەری پەروەردەی مەخموور پیشوازی لە شاندێکی رێکخراوی handicap international ، کرد .
رۆژی سێ شەمە( ١٠\١٠\٢٠١٧)  شاندێکی ریکخراوی( handicap international )بۆ ئاوەدان کردنەوە و نۆژەنکردنەوەی ئەو قوتابخانانەی کە زەرەریان هەبوە لە کاتی هیرشی تیرۆرستانی داعش بۆ ناوچەکانی مەخموور ، سەردانی بەڕێوەبەڕایەتی پەروەردەی مەخمووریان کرد و لەلایەن مامۆستا عباس محمد بەڕێوەبەڕی پەروەردەی مەخموور بە گەرمی پێشوازییان لێکرا .
لای خۆیەوە بەڕێوەبەڕی پەروەردەی مەخمموور هەموو داتا و ئاماری زیان و زەرەرەکانی خستە بەر دەست شاندی ئەو رێکخراوە و هەموو هاوکاری و ئامادەییەکی پەروەردەی مەخموور لەم بارەیەوە ڕاگەیاند ، هەروەها مامۆسدتا عباس محمد سوپاس و دەستخۆشی لە رێکخراوی ناوبراو کرد کە کارێکی ئینسانی و خێرخوازی ئەنجام دەدەن ،لای خۆشیانەوە وەفدی میوان سوپاسی ئامادەی و هاوکاری بەڕیوەبەڕایەتی پەروەردەی مەخمووریان کرد و لە داهاتوویەکی نزیکدا پلانەکانیان لە ناوەندەکانی خوێندن دەچیتە بواری جێبەجێکردنەوە بۆ ئەوەی بۆ هەمیشە ئەو تاریک پەرستانە ئاسەواریان لە ناوچەکە نەمێنیت .

 



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Parwarday Maxmur

هەوڵەکان بەردەوامن بۆ نەمانی ئاسەواری تیرۆرستانی داعش و چاککردنەوەی قوتابخانەکان لە مەخموور Reviewed by Unknown on 7:34:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.