Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

​ وەزارەتی پەروەردە ئاگادارییەکى بۆ خوێندکارانى ١٢ی ئامادەى بڵاوکردەوە

بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی وەزارەتی پەروەردە ڕایگەیاندووە، ئەو خوێندکارانەى کە لە دوو بابەت یان یەک بابەتدا ئیکمالن دەتوانن تا کۆتایی مانگى ١٢ کارەکانى بەشداریکردن لە تاقیکردنەوەکان ئەنجامبدەن.

وەزارەتی پەروەردە  ڕایگەیاندووە، “هەموو ئەو قوتابیانەی پۆلی دوانزەی ئامادەیی ئاگادار دەکەینەوە کە یەک بابەتی و دوو بابەتین، دەرفەتیان هەیە تا (۲٠۱۷/۱۲/۳۱)ی کاروباری بەشداربوون لە ئەزموونە گشتییەکانیان ئەنجام بدەن و بە پێچەوانەوە و دوای ئەو ڕێکەوتە مافیان دەفەوتێت و ناتوانن بەشداری تاقیکردنەوە گشتییەکانی بکەن”.

بە پێی یاساکانى پەروەردە و تاقیکردەوەکانى هەرێم ئەو خوێندکارانەى کە لە یەک مادە یان دوو مادە دەرنەچوون و ماونەتەوە بۆ ساڵی داهاتوو دەتوانن دوای ڕێکارە یاسایییەکان تەنها تاقیکردنەوە لەو مادانەدا بکەن لە کاتى ئەزمونە گشتییەکاندا.

ئەمرۆش لە شارى سلێمانى بەشێک لە خوێندکارانى ١٢ی ئامادەى لە بەردەم پەروەردەى ڕۆژئاوا گردبوونەوە و داوایانکردووە مادەکانى پەرینەوەیان بۆ زیاد بکەن.

ساڵانە لە مانگى حوزەیراندا ئەزمونە گشتییەکان لە هەرێمى کوردستان دەسپێدەکات و ماوەى نزیکەى مانگێک دەخایەنێت.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
user post

​ وەزارەتی پەروەردە ئاگادارییەکى بۆ خوێندکارانى ١٢ی ئامادەى بڵاوکردەوە Reviewed by Unknown on 5:12:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.