Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

چەند چالاکیەک بۆ قوتابیانی گۆشەگیر

هەندێک لە منداڵان بەهۆی هەندێک لە هۆکارە دەرەکی و ناوەکیەکانەوە باری دەروونیان کەمێک تێکدەچێت و تووشی جۆرێک لە گۆشەگیری دەبن، هەرئەمەش وایان لێ دەکات کە توانای مێشکیان بۆ وەرگرتنی شتەکان لاوازبێت و سەرنجیان کەم بێتەوە.

کاتێک دایکان و باوکان هەست بەم حاڵاتە دەکەن لە منداڵەکانیان پێویستە هەوڵبدەن ئەم چالاکیانەیان بۆ ئەنجامبدەن بۆ ئەوەی سەرنجیان بەهێز بێت و مێشکیان چالاک و بەتوانا بێت.

سندوقێک بهێنە کۆمەڵێک بابەتی جیاوازی تێبکە وەک مورو یان هەڵمات یان هەرشتێکی دیکە واتە تێکەڵیان بکە، داوا لە منداڵەکە بکە دانە دانە دەریان بهێنێت بەدەستی و جیای بکاتەوە.

منداڵ زۆر ئارەزووی ئەو یاریە دەکات کە لەڕێگای سابون و تایتەوە یان ماددەیەکی تایبەتیەوە دەخرێتە قوتویەکەوە و دواتر لەڕێگای هەوای دەمەوە کەف دەکات و دێتە دەرەوە، ئەمەش باشترین چالاکیە کاتێک بەتەنها دەبێت، بۆ ئەوەی سەرنجی بەهێز ببێت.

کیبۆرد و لاپتۆپی تایبەت بە منداڵان، زۆر گرنگە بیخەیتە بەردەمی بۆ ئەوەی دەستی بەکاربهێنێت و جوڵەی باشتر بێت و ئارەزووی زانینی زانیاری بکات و ترسی لەدڵدا نەمێنێت کاتێک دەست بۆ شتەکان دەبات.

کۆمەڵێکی گۆرانی کە ئارەزووی دەکات بۆی لێبدە و داوای لێبکە لەگەڵی جوڵە بکات وەک بازدان.

ئەو یاریانەی کە پێویستی بە ڕێکخستنەوە هەیە لەڕێگای وێنەوە، یان چاوەکانی دابخات و تۆش شتێک بخەرە دەستەوە لەڕێگای دەستیەوە داوای لێبکە بزانێت چیە؟

ناوی منداڵ گرنگە فێر بکرێت لەڕێگای پیتەکانەوە بەڵام پیتەکان وەک میکانۆ بێت، داوای لێبکە پیتەکان جیابکاتەوە کاتێک چاوی داخراوە لەڕێگای دەستیەوە.

وێنەی دەموچاوەکانی بۆ بکێشە و داوای لێبکە کە بزانێت چ هەستێکی هەیە ئایا ئەوە ڕووخساری خەمبارە یان دڵخۆش.

منداڵ ڕابهێنە لەسەر سەما و جوڵە و گوێگرتن لە میوزیکی خێرا تا زیاتر چالاک بێت.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
user post

چەند چالاکیەک بۆ قوتابیانی گۆشەگیر Reviewed by Unknown on 4:37:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.