چه‌ند ساڵی تر، به‌سته‌ڵه‌كی باكور ده‌توێته‌وه و چی ڕووده‌دات؟
بەپێی لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونێك دەركەوتووە، پێشبینی كراوە تاكو ساڵی (2040) بەستەڵەكی باكووری گۆی زەوی لەناو بچێت و نەمێنێت.
گروپی (كرایۆسفیر) بۆ توێژینەوەی كەش و هەوا لەزانكۆی (كالگاری) لە كەننەدا بڵاویكردۆتەوە، بەپێی ئەو زانیاری و بەدواداچوونانەی كە لەڕێگەی مانگە دەستكردەكانەوە دەستی كەوتووە، بەستەڵەكی باكوور خێراتر لەو ماوەیەی كە بۆی دیاریكرابوو دەتوێتەوە.
لەلایەن خۆیەوە (فیشنۆ ناندان) گەورە لێكۆڵەری ئەو زانكۆیە پێی وایە بەستەڵەكی باكووری گۆی زەوی لە نێوان ساڵانی (2050 – 2040) دەتوێتەوە، ئەوەش خێراترە لەو ماوەیەی كە بۆی دیاریكرابوو.
گەرمای ئەم دوو دەیەی رابردوو كاریگەری تەواوی هەبووە لەسەر توانەوەی خێرای بەستەڵەكی باكوور، ئەوەش كاریگەری دەبێت لەسەر راوی گیاندارەكانی ئەو ناوچانە.
نووسراوه له‌لایه‌ن
qasm srush
چه‌ند ساڵی تر، به‌سته‌ڵه‌كی باكور ده‌توێته‌وه و چی ڕووده‌دات؟
Reviewed by Unknown
on
8:40:00 م
Rating:
ليست هناك تعليقات: