Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

بەهۆی ناچارکردنی گۆڕینی ڕەنگی قژی خوێندکارێک ناچێتەوە خوێندنگە

 خوێندکارێکی ژاپۆنی تەمەن ١٨ ساڵ سکاڵای یاسای ئاڕاستەی حکومەتی ئۆساکا کرد، بەوەی لە خوێندنگە حکومیەکەی ناچارکراوە بە گۆڕینی ڕەنگی قژی لە ڕەنگی قاوەییەوە بۆ ڕەنگی ڕەش.

بەپێی هەواڵی ڕاگەیاندنەکانی ئەو وڵاتە کچێکی خوێندکار سکاڵای یاسای بۆ حکومەتی وڵاتەکەی لە ناوچەی ئۆساکا بەرزکردەوە، دایکی ئەو کچە ڕاگەیاندراوێکی ئاڕاستەی خوێندنگەی کایفوکان لە شاری هابیکینۆ کرد، ئەویش دوای ئەوەی ناوی کچەکەی لە لیستی ئەو خوێندکارانەدا بوو کە ڕەنگی قژی کچەکەیان گۆڕیوە بۆ ڕەش، لە کاتێکدا ڕەنگی سروشتی قژی کچەکەی قاوەی بووە.

بریکاری کیودو بۆ بەرزکردنەوەی داوا یاساییەکان ئەوەی ڕونکردەوە کە گۆڕینی ڕەنگی قژی خوێندکاران کارێکی یاساییە چونکە بە پێی یاسای ئەو شارە هەر خوێندکارێک ڕەنگی قژی ڕەش نەبێت پێویستە ڕەنگی قژی بگۆڕێت بۆ ڕەش یان خوێندنگە جێبهێڵێت.

هەروەک لە هەواڵەکەی سکای نیوزدا هاتووە، ئەم خوێندکارە کچە لە مانگی ئەیلولی ٢٠١٦ نەچووەتەوە بۆ خوێندنگە، چونکە ئەلمای خوێندکار بەهۆی بەزۆر گۆڕینی ڕەنگی قژی بۆ ڕەش توشی هەوکردنی پێست بووە.

لە بەرامبەر ئەو زیانەی خوێندکارەکە پێی گەیشتووە داوای قەرەبوی ٢.٢ ملیۆن ین واتە (١٩٣٠٠) دۆلاری ئەمەریکی دەکات، هەروەها حکومەتی ئۆساکا داوای لە دادگای وڵاتەکەی کردووە کە ئەو سکاڵای یاساییە ڕەتبکاتەوە.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
user post

بەهۆی ناچارکردنی گۆڕینی ڕەنگی قژی خوێندکارێک ناچێتەوە خوێندنگە Reviewed by Unknown on 5:04:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.