وانەى هونەری ،هەم خۆشییە و هەم سوودە
هەر کە قوتابى لەو ساتەى خشتەى وانەکانى سبەینێکە رێکدەخات و کە پەنجەکانى دەخاتە سەر وانەى هونەرى ئەوا خۆشییەک و چێژێکى بێ وێنە دەچێتە نێو ناخ و دەروونیەوە . جا ئەو وانەیە ئاشکرایە کە لە هەموو قوتابخانەیەک بە داخەوە بایەخى پێویستى پێنەدرابێت , بەلام هەمیشە قوتابى تامەزرۆیە بۆ دیدارى وانەکەو مامۆستاى هونەرى و کێشانی نیگارێکى تازەو گەشاوەى سەر لاپەڕەى دەفتەرى نیگارکێشانى خۆى , ئالێرەدا بیرو هزرى وینە کێشان بە ئارەزووى قوتابى و تواناى وینەکێشان چەکەرە دەکات , کە ئەوەى لە ناخى هەیە بۆ سروشت و دیمەنى بەرجەستە بوى هزرى ئەو بیخاتە سەر لاپەڕەکەو رەنگى پێویست بکات بۆى , ئافەرین شتێکى باشت کرد قوتابى خۆشەویستم سەرکەوتوبى وینیەىکى جوانە دەزانى تۆ کە ببیتە ئەندازیار ئەوا دەبیت بیرۆکەى خەیاڵ و تواناى نیگارکێشانت هەبێت …. ببورن وانەکە تەواو بو تا وانەیەکى تر شاد بن …
نووسراوه لهلایهن
Parwarday Maxmur

ليست هناك تعليقات: