Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

خوێندكارانی وه‌رگیراو له‌ ماسته‌ر ده‌ست به‌ خوێندن ده‌كه‌ن

به‌مه‌به‌ستی پێدانی زانیاری و ڕونكردنه‌وه‌ی سیسته‌م و ڕێنماییه‌كانی خوێندنی باڵا له‌سه‌ر خوێندنی خوێندكارانی ماسته‌ر له‌ زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی بۆ ساڵی خوێندنی 2017-2018، بەئامادەبوونی بەڕێز یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و ڕێکخەرانی خوێندنی باڵای کۆلێجەکان، رۆژی 15 ی تشرینی یه‌كه‌می 2017 له‌ كه‌مپی كۆلیجه‌ ته‌كنیكییه‌كانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ، كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجامدرا له‌گه‌ڵ‌ ھەموو ئەو خوێندکارانەی ماستەر کە مامەڵەی دەستپێکردن بە خوێندنەکانیان تەواوبووە.

له‌سه‌ره‌تادا  پ.ی.د.سۆران سه‌عید یاریده‌رده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا چه‌ند وته‌یه‌كی‌ پێشكه‌شكرد، كه‌ تیایدا باسی له‌ گرنگی قۆناغه‌كه‌ و ئه‌و گۆرانكاریی و رێنماییه‌ نوێیانه‌ كرد كه‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی خوێندن باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستییه‌وه‌ ئه‌نجامدراون و هیوای خواست به‌پێ ی پلانی داڕێژراو سه‌رجه‌م كۆرسه‌كان ته‌واو بكرێن و ساڵیكی پڕ زانست و زانیاری بێت بۆ هه‌موو لایه‌ك.
دواتر له‌لایه‌ن مامۆستایان پسپۆڕه‌وه‌ روونكردنه‌وه‌ی ته‌واویان پێشكه‌شكرا سه‌باره‌ت وه‌رزه‌كانی خوێندن و وانه‌ گشتییه‌كان و وانه‌ تایبه‌ته‌مه‌نده‌كانی خوێندنی ماسته‌ر، هه‌روه‌ها ئاماژه‌شیان به‌وه‌دا كه‌ له‌ 10/16 یه‌كه‌م وانه‌ی كۆرسی یه‌كه‌می ماسته‌ر ده‌ست پێده‌كات.
له‌كۆتاییدا وه‌رگیراوانی ماسته‌ر سه‌رجه‌م تێبینی و ‌ پرسیار و را و بۆچوونه‌كانیان خسته‌ڕوو.

22449989_1705739436127552_2990032326431923357_n 22406416_1705740942794068_3351489606752935803_n 22365147_1705739152794247_7223225171426230115_n 22519302_1705741789460650_9151305048917481315_n



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
user post

خوێندكارانی وه‌رگیراو له‌ ماسته‌ر ده‌ست به‌ خوێندن ده‌كه‌ن Reviewed by Unknown on 4:57:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات: