Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

چۆنیەتی ئامادەکردنی منداڵ بۆ وەرزی نوێی خوێندن

لە ئێستادا کۆمەڵێک لە خێزانەکان ئامادەکاری دەکەن بۆ سەرەتای ساڵی خوێندنی منداڵەکانیان و دەیانەوێت بە باشترین شێوە هاوکاری منداڵەکانیان بکەن تا ئەنجامێکی باش بەدەست بهێنن و سەرکەوتوو بن لە خوێندندا.

هەندێک بابەت هەن کە دایک و باوک زۆر گرنگیان پێنادەن لەبارەی خوێندنی منداڵەکانیانەوە، ئێمە لێرەدا ئاماژە بە چەند ڕێگایەک دەکەین لەبارەی ئامادەکردنی منداڵەکەت بۆ ساڵی نوێی خوێندن.

١-  لەبارەی کارەکانی ڕۆژانەیەوە ڕاهێنانی پێبکە
چەند ڕۆژێک پێش ئەوەی قوتابخانە بکرێتەوە، کۆمەڵێک ڕاهێنانی ڕۆژانە بە منداڵەکەت بکە، دەرونناس کێلی ڤیلانکۆرت پێشنیار دەکات ” داوا لە منداڵەکەت بکە کە ڕاهێنان لەسەر هەڵسان لە خەوی بەیانیان، لەبەرکردنی جل و دیاریکردنی کاتێک بۆ چوونە قوتابخانەی بکات”. هەوڵبدەن لە کاتی خواردنی ژەمەکاندا نان بخوات و پێش یان دوانەکەوێت لە نان خواردن، لەسەرەتادا ئەم کارانە بۆ منداڵ کەمێک سەختە، بەڵام دواتر ئەگەر دایک و باوک هاوکاری بکات لەسەریان ڕادێت.

٢-  یارمەتی منداڵەکەت بدە سەربەخۆ بێت
کاتێک دەرگای قوتابخانە دادەخرێت و منداڵەکە دێتەوە بۆ ماڵەوە، پێویستە ئەو منداڵە بتوانێ هەندێک کار بە تەنها ئەنجام بدات، پێش ئەوەی دەوامی قوتابخانە دەست پێبکاتەوە، کۆمەڵێک بەرپرسیاریەتی فێری منداڵەکەت بکە بە گوێرەی ساڵەکانی تەمەنی، وەک ڕێکخستنی کەلوپەلەکانی قوتابخانەی، نووسینی ئەو پێداویستیانەی دەیەوێت، لەگەڵ هێنانەوەی ئەو داواکاری و ڕاهێنانەی لە قوتابخانە لێی داوا دەکرێت و دەبێت لە ماڵەوە ئەنجامی بدات.

٣- کاتی پێویست بۆ ڕاهێنانەکانی منداڵ دابین بکە
ڕۆژانە کە منداڵ دەچێتە قوتابخانە و دەگەڕێتەوە، هەندێک ڕاهێنان لەگەڵ خۆی دەهێنێتەوە بۆ ماڵەوە، دایک و باوک لە ماڵەوە پێویستە شوێن و کاتێکی باش بۆ منداڵەکەیان دابین بکەن تا ڕاهێنانەکانی ئەنجام بدات، فلۆگەر کە دەروونناسێکی منداڵانە دەڵێت ” هەتا ئەگەر ئەو شوێنە مەتبەخ یان سەر مێزی نان خواردن بێت، پێویستە کاتێکی بۆ منداڵەکە دابنرێت و هەست بکات کە گرنگی پێدەدرێت”.

٤- بەشداری لە بۆنەکانی قوتابخانەی منداڵەکەتدا بکە
بەشێک لە قوتابخانەکان لەسەرەتای دەوامدا دایک و باوکانی قوتابیان کۆ دەکەنەوە بۆ یەکتر ناسینی نێوان خانەوادەی قوتابی و مامۆستا، یان  هەندێک کات لە بۆنە تایبەتەکاندا ئاهەنگ بۆ قوتابیان ڕێکدەخرێت و خێزانەکانیش دەتوانن بەشداری تێدا بکەن، بۆ هەریەک لەمانە دایک و باوک پێویستە کەمتەرخەم نەبێت و بەشداری بکات، بۆ ئەوەی منداڵ هەست بکات دایک و باوکی هەموو کاتە گرنگەکانی ژیانی لەگەڵیدا بەشدارن.

٥- قسە لەگەڵ مامۆستاکانی منداڵەکەت بکە
دەتوانیت لانیکەم مانگی دوو جار سەردانی قوتابخانە بکەیت، بۆ قسەکردن لەگەڵ مامۆستاکانی منداڵەکەت و هەواڵی منداڵەکەت و چۆنیەتی بەڕێوەچوونی وانەکانی و چالاکییەکانی لە قوتابخانەدا بزانیت، بۆ ئەوەی ئاگاداری کاتی تاقیکردنەوە و ڕاهێنانەکانی بیت و هاوکاری بکەیت.

 

٦- کۆتایی ساڵ و دەرچوونی منداڵەکەت بکە بە بۆنەیەک
دایک و باوک دەتوانن دەرچوونی کۆرسەکان و کۆتایی ساڵی منداڵەکەیان بکەنە بۆنەیەک و ئاهەنگێکی بچووکی تێدا بگێڕن، هەروەها لەم کاتەدا لە منداڵەکەت بپرسە بزانە کام خۆراکی پێخۆشە و حەزی لە چییە هەیبێت، هەموو ئەوانە لای تۆمار بکە و لەو بۆنەیەدا پێشکەشی منداڵەکەتی بکە.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
user post

چۆنیەتی ئامادەکردنی منداڵ بۆ وەرزی نوێی خوێندن Reviewed by Unknown on 4:47:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.