Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

سوود و زیانه‌كانی سڕ كردن چییه‌ ؟

لە بڕگەی تەندروستی بەرنامەی بەیانیت باش کوردستان لە کەناڵی ئێن ئاڕ تی، بە ئامادەبونی پسپۆڕێکی بێهۆشکاری باس لە سودو زیانەکانی بێهۆشکردن کرا کە لە هەندێک جۆری نەشتەرگەریدا بێهۆشکردن بەکاردێت.

د. ئامانج عەبدولکەریم پسپۆڕی بێهۆشکاری و چاودێری ورد، لە بەرنامەکەدا ئاماژەی بەوەدا کە: لەگەڵ قوڵبونی نەشتەرگەرییەکان زانستی بێهۆشکاری گەشەدەکات، وە بێهۆشکاری گرنگە چونکە پەیوەندی بە مێشک و ئەندامەکانی ترەوە هەیە، چونکە کیشەی زۆر لە کاری بێهۆشکردندا هەیە، ڕەنگە کەسەکە توشی خەلەلی مێشک یان گورچیلە و ئەندامەکانی تری بکات، باشترە کەسانی شارەزا لەوبوارەدا کاربکەن بۆ کەمکردنەوەی زیانەکانی بێهۆشکاری.

کێشەی بێهۆشکاری تەنها نەبونی پسپۆڕی تایبەت نییە بەڵکو نەبونی ئامێری پێشکەوتووە لە کاری بێهۆشکاریدا، وە بونی ئیهمالی وایکردووە کە بواری بێهۆشی پێشنەکەوێت، هەندێک لە سەنتەرە بچوکەکان کەسانی شارەزا لەو بوارەدا ناخەنە کارەوە و ئامێرەکانیشیان پیشکەوتو نییە ڕەنگە ئەمەش زۆرکات زیان بە نەخۆش بگەیەنێت.

دەبێت بێهۆشکار پێس چەند هەفتەیەک نەخۆشەکە ببینێت بۆئەوەی لە تەندروستی جەستەی نەخۆشەکە دڵنیابێت و بزانێت تاچەند دەتواندرێت بێهۆشبکرێت بۆ نمونە جگەری چۆنە دڵی چۆنە ئەوکاتە بڕیاربدرێت نەخۆشەکە بۆ نەشتەرگەرییەکە بێهۆشبکرێت.

دکتۆر ڕاشیگەیاند: هەندێک جۆری بێهۆشی بۆ هەموو جەستەیە دەبێت پسپۆڕ چاودێری هەموو ئەندامەکانی جەستەی نەخۆشەکە بکات بۆئەوەی زیانی تەندروستی بۆ نەخۆشەکە نەبێت، جۆرێکیتر نیو بەنج (نیوەی جەستەی بێهۆش دەکرێت) کە لە ناوک بەرەو خواری نەخۆشەکە دەگرێتەوە، جۆرێکیتری تەنها ئەو ئەندامەی سڕ دەکرێت کە نەشتەرگەری تێدا ئەنجام دەدرێت. 



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
user post

سوود و زیانه‌كانی سڕ كردن چییه‌ ؟ Reviewed by Unknown on 4:15:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.