Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

له‌سه‌ر داوای فراكسیۆنی یه‌كگرتوو، وه‌رگرتنی پاره‌ی به‌شه‌ناوخۆیی ڕاگیرا

دوای ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا رایگه‌یاند كه‌ بڕیاریان داوه‌ بۆ ئه‌مساڵ بڕی 100 هه‌زار دیناره‌كه‌ له‌ وتابیانی به‌شه‌ ناوخۆییه‌كان وه‌رنه‌گیرێت، بڕیاره‌كه‌ له‌سه‌ر پێشنیارو داواكاری په‌رله‌مانتارێكی فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان بووه‌ .

په‌رله‌مانتار به‌هزاد ده‌روێش، زێباری، له‌ فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان ئاشكرای ده‌كات بڕیاری وه‌رنه‌گرتنی 100 هه‌زار دینار له‌ قوتابیانی به‌شه‌ ناوخۆییه‌كان له‌سه‌ر داواكاریه‌كانیان بووه‌و له‌ رۆژی 1/10/2017 نوسراوێكی ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان كردوه‌و داوای كردووه‌ كه‌ ڕۆڵی قوتابیان وه‌ك چۆن به‌رده‌وام له‌ شۆڕشه‌كانه‌وه‌ تاوه‌كو پرۆسه‌ی ریفراندۆم به‌رزبووه‌ بۆ پێشخستنی نیشتیمانه‌كه‌یان به‌م شێوه‌یه‌ بڕیار بدرێت 100 هه‌زار دیناره‌كه‌یان لێ وه‌رنه‌گیرێت و به‌دڵخۆشیه‌وه‌ ساڵی نوێی خوێندن ده‌ست پێ بكه‌ن .

ئه‌م بڕیاره‌ كه‌ له‌سه‌ر داواكاری په‌رله‌مانتاری یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان به‌هزاد ده‌روێش زێباری جێ به‌جێ كرا قوتابیانی دڵخۆش كردوه‌و له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانیش كاردانه‌وه‌ی لێكه‌وته‌وه‌ له‌وه‌ی په‌رله‌مانتاره‌كان به‌م شێوه‌یه‌ له‌ خزمه‌ت و خه‌می هاوڵاتیان و چین و توێژه‌ جیاوازه‌كان بن .

22141090_1776372482397326_2063905399940604616_n

22140876_1481556778587071_7582217125701542575_n



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
qasm srush

له‌سه‌ر داوای فراكسیۆنی یه‌كگرتوو، وه‌رگرتنی پاره‌ی به‌شه‌ناوخۆیی ڕاگیرا Reviewed by Unknown on 5:09:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات: