Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

کاتی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن دیاریکرا

سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی دەڵێت، پاش راوێژکردن لەگەڵ ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، بڕیاردراوە رۆژی دوو شەممە 2017/10/2 یەکەم رۆژی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندنی 2017 – 2018 بێت لەزانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی.
لەوبارەیەوە پرۆفیسۆری یاریدەدەر د.ئالان فەرەیدوون عەلی ئەمین سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لەپەیامێکیدا بۆ سەرجەم راگرە بەرێزەکانی سەر بەزانکۆ، داوای لێکردون کە لەسبەینێوە ئامادەکاری تەواوبکرێت بۆ دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن و دابینکردنی پێداویستی خوێندن، بەتایبەتی ھۆڵەکانی خوێندن و بەشە ناوخۆییەکان.
لەوبارەیەوە سەرۆکی زانکۆ رایگەیاند، خوێندکاران و مامۆستایانمان دڵنیا دەکەینەوە بۆ ئەمساڵی خوێندنیش زانکۆکەیان ھاوکاریان دەبێت بۆ سەرخستنی پرۆسەی خوێندن و پێشخستنی ئاستی زانکۆمان و بۆ ئەو مەبەستەش پلانمان داریشتووە تاوەکو پرۆسەکە بەسەرکەوتویی بەرێوەبچێت و ھاوشێوەی ساڵی خوێندنی رابردوو و بەگڕوتینێکی زیاترەوە دەست بە ساڵی نوێی خوێندنی 2017 – 2018 بکەین.
جێی ئاماژەیە لەئێستادا خوێندن بەھەردوو سیستمی بەیانیان و ئێواران لەزانکۆی پۆلیتەکینکی سلێمانی بەرێوەدەچێت و لەئێستاشدا دابەشکردنی فۆرم بۆ خوێندن بەسیستمی ئێواران بەردەوامە.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
user post

کاتی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن دیاریکرا Reviewed by Unknown on 4:59:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.