زیادكردنی باج و كرێی به‌شه‌ناوخۆیی له‌سه‌ر قوتابیان و خوێندكاران زیادكرا ..
به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوێك كه وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی واژووی له‌سه‌ركردووه ، كرێی به‌شه‌ناوخۆیه‌كان بۆ ئه‌مساڵی خوێندن له 100 هه‌زاره‌وه به‌رزكراوه بۆ 150 هه‌زاردینار هاوكات بۆ ئه‌و قوتابیانه‌ی ناوشار كه به‌شه‌ناوخۆییان نییه؛ بڕی 75 هه‌زار دینار وه‌رده‌گیرێت .
له لێدوانێكدا قاسم مه‌حه‌مه‌د فه‌ره‌ج كارگێری مه‌كته‌بی سكرتاریه‌تی ڕێكخراوی گه‌شه‌پێدانی قوتابیانی كوردستان بۆ سایتی گه‌شه‌پێدان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد : ئێمه وه‌ك ڕێكخراوی گه‌شه‌پێدان ، دژی هه‌رجۆره وه‌رگرتنی پاره‌و ڕسوماتێكین كه له قوتابیان و خوێندكاران وه‌ربگیرێت له‌به‌رامبه‌ر دابینكردنی به‌شه‌ناوخۆیی چونكه ناوچه‌كه‌مان به قه‌یرانێكی سه‌ختی دارایی و سیاسی‌دا تێده‌په‌ڕێت .
ئه‌و كارگێری مه‌كته‌بی سكرتاریه‌ته كه هاوكات توێژه‌ریشه له زانكۆی سه‌لاحه‌ددین زیاتر وتی ” ئه‌و هۆكارانه‌ی كه ئه‌نجوومه‌نی وهزاره‌ت ئاماژه‌یان بۆ كردوه بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی كوالێتی خوێندن و ێرخانی ئابووری مامۆستایان و زانكۆكان به‌و بڕه پاره‌ی له قوتابیان وه‌رده‌گرن ئامانجه‌كه‌ی ناپێكێت ؛ چونكه له زۆربه‌ی وڵاته پێشكه‌وتووه‌كاندا حكومه‌ت به‌شێكی زۆری بودجه‌ی وڵاته‌كه‌ی ته‌رخان ده‌كات بۆ گه‌شه‌پێدانی كه‌رتی په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵا ، ئێمه له‌مانگی 10ی پارساڵ هه‌ڵمه‌تێكمان ڕاگه‌یاند له‌ژێرناونیشسانی نا بۆ وه‌رگرتنی پاره‌و ڕسوماتی خوێندن كه نزیكه‌ی 10 هه‌زار قوتابی وخوێندكار واژووی بۆ كردبوو وه‌ك پاڵپشتییه‌ك بۆ هه‌ڵمه‌ته‌كه .
نووسراوه له‌لایه‌ن
user post

ليست هناك تعليقات: