ئه‌گه‌ری دواخستنی خوێندنی قۆناغی یه‌كه‌می بنه‌ڕه‌تی
له‌باره‌ی ده‌نگۆی دواخستنی پرۆسه‌ی خوێندن بۆ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێك له قۆناغی یه‌كی بنه‌ڕه‌تی به‌هۆی نه‌بوونی پڕۆگرامه‌كانی ئه‌و قۆناغه به‌زمانی ئینگلیزی، به‌رپرسێكی په‌روه‌رده ڕونكردنه‌وه ده‌دات.
به پێی ئه‌و به‌رنامه‌ی بۆ ساڵی نوێی خوێندنی 2017- 2018 دانراوه، به‌شێكی زۆر له قوتابخانه بنه‌ڕه‌تیه‌كان بۆ ساڵی نوێی خوێندن له‌قۆناغی یه‌كی بنه‌ڕه‌تیه‌وه كراوه‌ته زمانی ئینگلیزی، به‌ڵام تائێستا پرۆگرام و په‌رتوكه‌كان به‌ئیداره‌ی قوتابخانه‌كان نه‌گه‌یشتون، ده‌نگۆی ئه‌وه‌ش هه‌یه قۆناغی یه‌ك له‌چه‌ند خوێندنگه‌یه‌ك دوابخرێت تا ئه‌وكاته‌ی په‌رتوكه‌كانیان به‌ده‌ست ده‌گات كه به‌زمانی ئینگلیزیه.
په‌روین محه‌مه‌د جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی ڕایگه‌یاند: بڕیاردراوه به‌شێكی خوێندنگه بنه‌ڕه‌تیه‌كان پڕۆگرامه‌كانیان له‌قۆناغی یه‌كی بنه‌ڕه‌تیه‌وه به‌زمانی ئینگلیزی بێت، له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌نجینه‌كان به‌دواداچونمان كردوه‌و ڕێژه‌یه‌ك له‌و په‌رتوكانه‌ش گه‌یشتون.
جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی وتیشی: هه‌ركات ژماره‌یه‌كی دیكه له‌و په‌رتوكانه به‌به‌شی گه‌نجینه‌كان بگات، به‌سه‌ر قوتابخانه‌كاندا دابه‌شی ده‌كه‌ن و ماوه‌ی دوو ڕۆژیشه ده‌رگای خوێندنگه‌كان به‌ڕوی خوێندكاران‌دا كراوه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر په‌رتوكه‌كانیشمان به‌ده‌ست نه‌گات، گرفت نابێت و بۆ قوتابیان كۆپی ده‌كرێت تائه‌وكاته‌ی په‌رتوكه‌كانمان به‌ده‌ست ده‌گات.
په‌روین محه‌مه‌د ب میدیایه‌كی نزیك له یه‌كێتی ڕونیكرده‌وه، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به‌هۆی ئه‌و په‌رتوكانه‌وه قۆناغی یه‌كی بنه‌ڕه‌تی خوێندنگه‌كان دواناخرێت، جگه‌له‌وه‌ش مامۆستایان ده‌توانن به‌چه‌ند ڕێگه‌یه‌كی دیكه ڕێنمایی خوێندكاران بكه‌ن تائه‌وكاته‌ی په‌رتوكه‌كانیان به‌ده‌ستده‌گات كه به‌زمانی ئینگلیزیه‌و به‌سه‌ریاندا دابه‌ش ده‌كرێن.
نووسراوه له‌لایه‌ن
qasm srush

ليست هناك تعليقات: