ئامێره تهكنهلۆژییهكان ئهو زیانه تهندروستیانهی ههیه لهسهر مرۆڤ
جیهان هێندە بەرەوپێش چووە لەرووی تەکنەلۆژیاوە بەجۆرێک لەم سەردەمەی ئێستادا ناتوانیت بەبێ بەکارهێنانی ئامێرەکانی تەکنەلۆژیا بژیت، بێگومان کاریگەری سلبیشی هەیە لەرووی تەندروستیەوە.
بەگوێرەی هەواڵێکی پزیشکی پێگەی Buzzkito، تەکنەلۆژیای نوێ زیان بە هەندێک بەشی جەستە دەگەیەنێت لەرووی تەندروستیەوە، وەک پەنجە گەورەی دەستەکانت کە وەک رۆبۆتێکی لێیە و زیانی پێدەگات و رەنگە سڕ ببێت، بەهۆی زۆر نوسین و پەستان خستنەسەری لەکاتی بەکارهێنانی مۆبایلدا.
هاوکات بەکارهێنانی مۆبایل و ئایپاد هۆکارێکی دیکەیە بۆ زیان گەیاندن بە بڕبڕەکانی مل و تووشی ئازاری دەکات، رەنگە ببێتە هۆی نەخۆشی “فەقەراتیش”.
یەکێکی دیکە لە زیانەکان لەکاتی بەکارهێنانی لاپتۆپدایە لەسەر قاچەکان، چونکە زیانی بۆ پێست هەیە و رەنگە تووشی نەخۆشی پێستی بکات ئەگەر بەردەوام بێت لە بەکارهێنانی بەوشێوەیە، بەهەماشێوە زیان بە چاو دەگەیەنێت و ئاستی بینینی دادەبەزێنێت.
نووسراوه لهلایهن
qasm srush

ليست هناك تعليقات: