ئاگاداری بۆ ئە‌و قوتابیانە‌ی ناویان لە كۆلێژ و پە‌یمانگا ھاتۆتە‌وە
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی سه‌رجه‌م خوێندكارانی وه‌رگیراو له‌زانكۆو په‌یمانگاكان ئاگادارده‌كاته‌وه ده‌توانن سه‌ردانی خوێندنگه‌و په‌روه‌رده‌كانیان بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی بڕوانامه‌كانیان، به‌رپرسێكی په‌روه‌رده‌ش ته‌ئكیدده‌كاته‌وه، ئه‌و خوێندكارانه‌ی بۆ زانكۆی ئه‌هلی بڕوانامه‌یان پێشتر بۆكراوه، ناتوانرێت دوباره بڕوانامه‌یان پێبدرێته‌وه.
ئێواره‌ی دوێنێ ناوی خوێندكارانی وه‌رگیراو له‌زانكۆو په‌یمانگه‌كان به‌سیستمی زانكۆلاین بۆ ساڵی خوێندنی (2017 ـ 2018) ڕاگه‌یه‌ندرا، پێویستیشه به‌زوترینكات ده‌ست به‌ڕاییكردنی مامه‌ڵه‌كانیان بكه‌ن.
نوره‌دین عوسمان به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌كنیكی له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی بهSNNی ڕِاگه‌یاند، “له‌مڕۆوه خوێندكارانی وه‌رگیراوه ده‌توانن سه‌ردانی خوێندنگه‌كانیان بكه‌ن و ده‌ست به‌ڕاییكردنی مامه‌ڵه‌كانیان بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی بڕوانامه‌كه‌یان بۆ ئه‌و زانكۆ‌و په‌یمانگه‌یه‌ی لێی وه‌رگیراون”.
وتیشی:”هه‌ر خوێندكارێك داوای بڕوانامه‌ی ده‌رچون بكات بۆی ده‌كرێت و مامه‌ڵه‌كانیان بۆ ڕایی ده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌و خوێندكارانه‌ی ساڵانی ڕابردوو بڕوانامه‌یان بۆكراوه، دوباره بڕوانامه‌یان بۆ ده‌رناكرێت”.
به‌رپرسه‌كه‌ی په‌روه‌رده ئه‌وه‌شی ڕونكرده‌وه، ئه‌گه‌ر خوێندكارێك پێشتر بڕوانامه‌ی بۆ زانكۆیه‌كی ئه‌هلی بۆكرابێت و دوباره ئێستا داوای بڕوانامه بۆ زانكۆی حكومی بكات، پێینادرێت و ده‌بێت له‌زانكۆ ئه‌هلیه‌كه بڕوانامه‌كه‌ی بگه‌ڕێنێته‌وه یاخود پشتگیریه‌ك له‌و زانكۆ ئه‌هلیه بهێنێت كه ئه‌و خوێندكاره له‌زانكۆ ئه‌هلیه‌كه ته‌رقین قه‌یدكراوه، به‌مانایه‌كی دیكه ناكرێت خوێندكار له‌یه‌ك كاتدا له‌دوو زانكۆ بخوێنێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌كنیكی له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، “به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه زۆرێك له‌خوێندكاران ده‌یانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه بۆ زانكۆی حكومی، به‌ڵام به‌هۆی گرێبه‌ستی خوێندكاران له‌گه‌ڵ زانكۆ ئه‌هلیه‌كان تا كرێی خوێندن نه‌ده‌ن، هیچ جۆره نوسراو‌و پشتگیریه‌كیان له‌زانكۆ ئه‌هلیه‌كانه‌وه بۆناكرێت
نووسراوه له‌لایه‌ن
Raw Raw
ليست هناك تعليقات: