Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

مەرج و رێنماییەكانی گواستنەوەی مامۆستایان

مەرج و رێنماییەكانی گواستنەوەی مامۆستایان
 تا 15/10/2017 ئەو مامۆستایانەی خزمەتی دەرەوەی شاریان تەواوكردووە دەتوانن لە بەڕێوەبەری قوتابخانەكان فۆڕمی گواستنەوە وەربگرن، بەگوێرەی مەرجەكانیش دەبێت مامۆستا لە 40 خاڵ كەمتری نەبێت پاشان داوای گواستنەوەی ڕاژەكەی بكات، هاوكات مامۆستایانیش بە شێوەی وانەبێژ دادەمەزرێن.
سۆران محەمەد، بەڕێوەبەری‌ پەروەردەی‌ قەزای‌ سەیدسادق رایگەیاند, لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە ڕێنمایی تایبەت بە گواستنەوەی ڕاژەی مامۆستایانمان لە پەروەردەیەكەوە بۆ پەروەردەیەكی تر بەدەست گەیشتووە, تا بەرواری 15/10/2017 مامۆستایان دەتوانن لە قوتابخانەكانیاندا دەست بكەن بەوەرگرتنی فۆڕمی گواستنەوە و پاشان ڕادەستی بەشی میلاكاتی پەروەردەی بكەنەوە بۆ پێداچونەوە و وردبینیكردنی فۆڕمەكان.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەگوێرەی ئەو مەرجانەی كە لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە دانراون، ئەو مامۆستایانەی كە خاوەنی 40 خاڵن دەتوانن داوای گواستنەوە بكەن، هەروەها خاڵەكانیش گۆڕانكارییان بەسەردا هاتووە بەجۆرێك ساڵێك دەوامكردن لە ناوەندی پارێزگا تەنها ( 1 ) خاڵ و خوێندنگە زۆر نزیكەكان ( 2 ) خاڵ و خوێندنگا نزیكەكان ( 3 ) خاڵ و خوێندنگە دوورەكان ( 4) خاڵ و خوێندنگە زۆر دورەكان ( 5 ) خاڵ و خوێندنگە دوورە دەستەكان ( 6) خاڵ و خوێندنگە زۆر دورە دەستەكان ( 8 خاڵ ئەژمار دەكرێن.
بەڕێوەبەری پەروەردەی سەیدسادق وتیشی “ئەو مامۆستایانەی هاوسەرگیرییان كردووە دوو خاڵی زیادەیان بۆ دەنوسرێت و بۆهەر سزایەكیش دوو خاڵ كەم دەكات، هاوكات بۆ جێگرتنەوەی ئەو ماۆستایانەی كە ڕاژەكانیان دەگوازرێتەوە, بە مامۆستای وانەبێژ شوێنەكانیان پڕدەكرێتەوە ودەستدەكرێت بە دابەشكردنی فۆڕمی دامەزراندنی مامۆستایان بە شێوەی وانەبێژ.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
user post

مەرج و رێنماییەكانی گواستنەوەی مامۆستایان Reviewed by Unknown on 4:44:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.