Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

توێژینەوەیەک.. زیانەکانی تاتۆ بۆ جەستە دوای ١٥ ساڵ دەردەکەوێت

 ئافرەتێک بەهۆی خراپی هەوکردنی پێستەوە گەیەنرایە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ئوسترالیا، بەپێی شیکاری پزیشکەکان بێت ئافرەتەکە بەهۆی بونی ڕێژەیەکی زۆر تاتۆ لە جەستەیدا توشی ئەو هەوکردنە زۆرەبووە.

لە هەواڵێکی سکای نیوزدا هاتووە، ئافرەتێکی ئوستڕاڵی بەپەلە ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا ئەویش دوای هەوکردنێکی زۆر لە پێستیدا بەتایبەت لە ناوجەی ژێر باڵیدا، ئافرەتەکە ترسی ئەوەی هەبوو کە توشی نەخۆشی شێرپەنجە بوبێت.

لەدوای لابردنی هەوکردنەکە، پزیشکەکان پێیان ڕاگەیاند کە زیانی زۆر بە جەستەی نەگەیشتووە، بەڵام هۆکاری ئەو هەوکردنە زۆرەی کە لە شێوەی کیف لە ژێرباڵی ئافرەتەکەدا دروستبووە بەهۆی ئەو تاتۆ زۆرەیە کە ١٥ ساڵ دەبێت لە جەستەیدا نەخشاندویەتی.

لە توێژینەوەیەکدا کە ناوەندی سنکرۆترۆنی ئەوروپی بۆ توێژینەوە ئەنجامیانداوە گەیشتونەتە ئەو ئەنجامەی، ئەو دەرمانەی کە وەک (حیبر) وایە لە نەخشاندنی تاتۆدا بەکاردێت توانای گواستنەوەی هەیە بۆ ناو جەستە بەتایبەت ناوچە لیمفاوییەکان کە دەبێتەهۆی دروستکردنی هەستیاری و هەوکردن لە جەستەی کەسەکەدا، لە توێژینەوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە دوای زیاتر لە ١٠ بۆ ١٥ ساڵ کاریگەرییەکانی لەسەر جەستە دەردەکەوێت.

بەپێی بڵاوکراوەی ناوەندەکە بێت لە حیبری تاتۆدا ماددەی دوانۆکسیدی تیتانیۆمی تێدایە کە ماددەیەکی ژەهراوییە و توانای گواستنەوەی هەیە بۆ جەستە و زیان گەیاندن بە پێست و ئەندامەکانی ناوەوەی جەستە.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
user post

توێژینەوەیەک.. زیانەکانی تاتۆ بۆ جەستە دوای ١٥ ساڵ دەردەکەوێت Reviewed by Unknown on 5:00:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.