Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

Allow ADS

Please enable / Bitte aktiviere JavaScript!
Veuillez activer / Por favor activa el Javascript![ ? ]

په‌روه‌رده‌ په‌یامێكی‌ به‌په‌له‌ ئاراسته‌ی‌ خوێندكاران ده‌كات

په‌روه‌رده‌ په‌یامێكی‌ به‌په‌له‌ ئاراسته‌ی‌ خوێندكاران ده‌كات
په‌روه‌رده‌ی‌ سلێمانی په‌یامێك ئاراسته‌ی‌ خوێندكارانی‌ قۆناغی‌ 10 ئاماده‌یی ده‌كات و دوا واده‌یان بۆ دیاریده‌كات سه‌باره‌ت به‌گۆڕانكاری له‌به‌شه‌ زانستی‌ و وێژه‌یی و پیشه‌یی و ئاماده‌ییه‌ بازرگانیه‌كاندا، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ته‌كنیكی-ش له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتیی‌ په‌روه‌رده‌ی سلێمانی‌ ده‌ڵێت:”دوای ئه‌و واده‌یه‌ ڕێگه‌ به‌خوێندكاران نادرێت داوای‌ گۆڕینی‌ به‌شه‌كه‌یان بكه‌ن”.
نورده‌ین عوسمان به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ته‌كنیكی‌ له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتیی‌ په‌روه‌رده‌ی‌ سلێمانی‌ ڕایگه‌یاند، “ئه‌و خوێندكارانه‌ی‌ له‌مساڵدا چونه‌ته‌ قۆناغی‌ 10ی ئاماده‌یی، ئه‌گه‌ر خوازیاری‌ گواستنه‌وه‌ی به‌شه‌كه‌یان بن له‌زانستیه‌وه‌ بۆ وێژه‌یی یاخود بۆ ئاماده‌یی پیشه‌یی و بازرگانیه‌كان و كشتوكاڵیه‌كان و به‌پێچه‌وانه‌وه‌ تاوه‌كو ڕۆژی‌ یه‌كی‌ تشرینی‌ دوه‌م ده‌توانن داوای گۆڕینی‌ به‌شه‌كه‌یان بكه‌ن، دواتر مامه‌ڵه‌ی‌ خوێندكاران ڕاده‌گیرێت”.

ئاشكراشیكرد، ساڵانه‌ له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی‌ ده‌وامدا ماوه‌ی‌ 20 ڕۆژ مۆڵه‌ت ده‌درێته‌ خوێندكارانی‌ قۆناغی‌ 10ی ئاماده‌یی داوای‌ گۆڕینی‌ به‌شه‌كانیان بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌مساڵ ڕه‌چاوی‌ دۆخه‌كه‌ كراو ئه‌و واده‌یه‌ درێژكرایه‌وه‌، له‌كاتێكدا ئه‌مساڵ ڕۆژی‌ دوی‌ ئه‌م مانگه‌ پرۆسه‌ی‌ خوێندن ده‌ستی‌ پێكرد.

جه‌ختیكرده‌وه‌، “ئه‌مساڵ واده‌كه‌ درێژكرایه‌وه‌ تاكۆتایی ئه‌م مانگه‌ هه‌ر خوێندكارێك داوای گۆڕانكاری له‌و قۆناغه‌ بكات داواكه‌ی‌ جێبه‌جێده‌كرێت”.

ئه‌وه‌شی‌ وت:”به‌گوێره‌ی‌ ڕێنمایی وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌ هه‌ر خوێندكارێكی‌ قۆناغی‌ 10ی ئاماده‌یی داوای‌ گۆڕینی‌ به‌شه‌كه‌ی‌ بكات، دوای‌ ئه‌و واده‌یه‌ كه‌ دیاریكراوه‌ به‌دڵنیاییه‌وه‌ داواكاریه‌كه‌ی‌ ڕه‌تده‌كرێته‌وه‌”.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Raw Raw

په‌روه‌رده‌ په‌یامێكی‌ به‌په‌له‌ ئاراسته‌ی‌ خوێندكاران ده‌كات Reviewed by Xwendga Kurdish on 10:09:00 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.