Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

ئیتر بەم سەردولکانە گریانمان نایەت ..!

عباس محمد بەرزنجی

بەڕێوەبەری پەروەردەی مەخموور

گێڕانەوەی بیرەوەریەکان هەرچەندە ناخۆش بێت،بەڵام سوود بەخشە و دەبێت وەکو ئەزموونێک چاوی لێ بکرێت..
ساڵەکانی کۆتایی حەفتاکان و سەرەتایی هەشتاکان بیرمە هەرزەکار بووم،حەزم لە سیاسەت بوو بۆ چاکەی گشتی،لەگەڵ هاوڕێ و هاوشارەکانی خۆمان بەجیاوازی بیروڕای سیاسیمانەوە لە کۆڵانە تەنگەبەرەکانی گەڕەکەکەمان دادەنیشتین و گفتۆگۆی بارودۆخەکانمان دەکرد هەر یەک لە گۆشە نیگای سیاسی و رۆشنبیری خۆیەوە لێکدانەوەی بۆ رووداو و پیشهاتەکان دەکرد،دواجار هەموومان یەک شت فێر بووین و هەر ئەوەش هەموومانی لە کۆڵانێکی تەنگەبەر کۆدەکردەوە ئەوەیش ئەوەبوو کە ( سیاسەت ئەخلاقی تیا نیە ..!)
بەداخەوە پاش ٣٥ ساڵ لەم رۆژگارەدا ،پاش ئەو هەموو گۆرانکارییە لە باڵانسی هێز،دوو جەمسەری گەورەی ئیشتیراکی و سەرمایەداری گەمەکردنی سیاسی و داگیرکاری و بەجێهێشتن و دورستکردنی چەندین هێز و بیری سیاسی و لەناوچوونی،بۆم دەرکەوت ئەم گەمەیە و ئەم سیاسەتە ،تاڵە دەزوویەک پەیوەندی بە ئەخلاقەوە نیە وەکو ئەو باوەڕەی کە رۆژانی هەرزەکاری باوەڕمان پێی هەبوو ..!
ئەوکاتیش لە داهاتووش ئەمە پەیوەندی بە ئەخلاقەوە نەبووە و نیە ،بەڵکو پەیوەندی بە نا بەرامبەری پێگەیشتوویی سیاسی و کەلتوری و رۆشنبیری و هەڵەی سیاسی و پشت بەستن بە دوژمن و نا پێگەیشتنی خۆمان بووە بەرامبەر میللەتانێک کە سەدان ساڵە خاوەن دەوڵەت و کیان و زانست و کەلتور و شارستانی خۆیانن .
من هەموو شۆرشەکانی کورد لە شێخ سەعیدی پیرانەوە تا شیخ عبدالسلام و قازی محمد و بارزانی نەمر وسمکۆی شکاک سلاحەدیینی ئەیوبی شارەزام و مێژوویانم خوێندۆتەوە ، هەموویان خاوەنی ئەخلاقێکی بەرز بووین،بەڵام پرسیار ئەوەیە ئێستا کە ئێمە باسی ئەخلاق و پەروەردە دەکەن ٢٥ ساڵ کاتێکی باش نەبوو تا نەوەیەکی خاوەن ئەخلاق دورست بکەین ؟
٢٥ ساڵ کاتێکی باش نەبوو لە باخچەی ساوایانەوە دەست پێ بکەین تا دەگات بە زانکۆ نەوەیەکی باوەڕ بەخۆ بوو،خۆنەویست،گۆشکراو بە هەستی نەتەوایەتی و دڵسۆز بۆ خاک و نیشتیمان ببەخشینە ئەو کۆمەڵگایە تا ئیتر خیانەت هەرگیز باسێکی نەبێت لە بیر و هزری ئەو نەوەیە ؟!
فێرمان بکردایە کە ئێمە هەمیشە پەلاماردان و هێرش لە رابردوو و داهاتوومان بەشێکە لە ژیان و چارەنووسمان بەبێ جیاوازی بیروباوەڕمان لەلایەن دوژمنانمان،هاوشان لەگەڵ دورستکردنی باڵەخانە و شەقام و هۆتێلی مۆدێرن و زۆر شتیتر،بنیاتنانی تاکی کوردیمان بکردایە بەرنامە و ستراتیژی خۆمان لە پەروەردە و فێرکردن .
ئێمە بۆچی فەلسەفە و ستراتیژی راستەقینەی پەروەردە و فێرکردنمان فەرامۆشکرد ؟ بۆچی لەناوەندەکانی خوێندن سەرکەوتنی گەلانمان نەکردە پەیرەو و پرۆگرام بۆ نەوەکانمان ؟
نمونەیەکی سادە بەهۆی ئەو پەیڕە و پرٶگرامەی ئیسرائیلیەکان لە ناوەندەکانی خوێندن دایانڕشت لەهەموو ئیسرائیل بگەڕیین سیخوڕێک نابینیەوە کار بۆ ٢٢ وڵاتە عەرەبیەکە بکات ، بەڵام لەهەر وڵاتێکی عەرەبی بگەڕییت هەزاران سیخوڕ هەیە !
نمونەیەکیتر، شورای چینی گەورە کە چەندین ساڵ خەریکی بوون و پارە و ووزەیەکی زۆری تیا بەفیڕۆ درا،بۆ ئەوەی لەهێرشی دوژمنانیان بیانپارێزێ،بەڵام دوژمنانیان زۆر بە ئاسانی پەلکێشی ئەودیوی شوراکە بوون و وڵاتیان داگیرکرا ..!
پاشان بۆیان دەرکەوت ئەو ووزە و ئیمکانیاتە خەیاڵیەی لەم شورایەیان بەفیڕۆدا،لە دورستکردنی تاکی چینی سەرفیان بکردایە چین زۆر بەهێزتر دەبوو..!
بۆیە ئیستاش ئێمە باسی بێ ئەخلاقی سیاسی و خیانەتی هیچ کەس مەکەن،باسی کەمتەرخەمی خۆمان بکەین لە پەروەردەکردنی نەوەیەکی دڵسۆز و پێگەیشتوو سەرکەوتوو نەبوون،تاکەی کاسێتی کاوێس ئاغامان بۆ لێدەدەنەوە( کورد خائینە ..!)
تاکەی شیعرەکانی فایەق بێکەسمان پی لەبەر دەکەن کە دەڵێت( کورد لەناو یەکتر پیس و خائینن، شەیدایی فلس و عانەن ..)
بۆچی ئەو هزر و بیرکردنەوە خراپانەمان لەرێگای پەروەردەوە چاک نەکرد و وەکو پێویست کارمان لەسەر نەکرد ؟٢٥  ساڵ کاتێکی باش نەبوو ؟! ئەو یەکریزییەی ئێستا داوایی دەکەین دەمانتوانی لە رێگای پەروەردەوە تۆیەکەی بچێنین و ئێستا دارێکی بیست و پێنج ساڵ بوو بەهیچ گەردەلوول و بایەکی بەهێز نەدەچەمایەوە و پێویستیشی بە بانگەشە نەبوو،منیش ئیتر بەم سەردولکانە گریانمان نایەت ..!
٢٣\١٠\٢٠١٧



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Parwarday Maxmur

ئیتر بەم سەردولکانە گریانمان نایەت ..! Reviewed by Unknown on 11:10:00 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.