Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

یەکە ئیدارییەکانی قەزای مەخموور دەست بەکار و خزمەتەکانیان دەکەنەوە

مەبەبەستی دانانی پلانێکی تۆکمە و خێرا بۆ خزمەتکردنی خەڵکی دەڤەرەکە و پیشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان و دەست پێکردنەوەی دەوامی فەڕمی یەکە ئیدارییەکان بەگشتی و ناوەندەکانی خوێندن بەتایبەت،رۆژی دوو شەممە رێکەوتی ( ٣٠\١٠\٢٠١٧) بەئامادەبوونی بەرێز رزگار محمد ئیسماعیل قائیمقامی قەزای مەخموور و بەڕێوەبەڕی سەرجەم یەکە ئیدارییەکانی قەزاکە لە ناحیەی دیبەگە کۆبوونەوەیەکی فراوان بەڕێوەچوو .

لەم کۆبوونەوەیدا جەخت لەسەر ئەوە کرایەوە بە خێرایی سەرجەم یەکە ئیدارییەکان دەست بەدەوامی فەڕمی بکەنەوە و درێژە بە کار و چالاکی و پیشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان بکەنەوە کە ماوەی زیاتر لە دوو هەفتەیە بەهۆی هێرش و پەلاماردانەکانی سوپای عێراق و حەشدی شەعبی لە دەڤەرەکە کەموموڕی بەخۆیەوە بینیوە .

لەلێدوانێکی تایبەتدا مامۆستا عباس محمد بەڕێوەبەڕی پەروەردەی مەخموور بە سایتی پەروەردەی مەخمووری راگەیاند( ئێمە لە چەند رۆژی رابردوو هەنگاوی باشمان ناوە بۆ ئەوەی قوتابیان لەناوەندەکانی خوێندن دانەبڕێن و دەوامی زۆرێک لە قوتابخانەکان ئاسایی بەڕێوەچووە، لەکۆبوونەوەی ئەمڕۆش لەگەڵ سەرجەم یەکە ئیداریەکان رێکخستنی تەواومان کردوە تا هەموو ناوەندەکانی خوێندن بکرێنەوە بە ڕووی قوتابیانەوە ،ئێستا قوتابخانەکانی ناحیەی گوێڕ و ناحیەی دیبەگە کراونەتەوە و ئیش و کارەکانیان بەڕێکوپێکی بەڕێوە دەبەن و قوتابیان دەوامی ئاسایی خۆیان دەکەن ، هەوڵ دەدەین قوتابخانەکانی ناو ناحیەی مەخمووریش لە زووترین کاتدا دەست بە دەوام بکرێتەوە و لەماوەیەکی کورتدا وەزعەکە ئاسایی دەبێتەوە ..)

بەڕێوەبەڕی پەروەردەی مەخموور ئەوەشی گووت ( ئێمە لە قوتابخانەی گوندی دووسەرە لەنزیک بینای ناحیەی شەمامک وەکو بەڕێوەبەڕایەتی پەروەردەی مەخموور و فەرمانبەرانمان دەوامی ئاسایی خۆمان دەکەین بەشێوەیەکی کاتی، ئیش و کارەکانی مامۆستایان و قوتابیان بەڕیوە دەبەین ، لەچەند رۆژی رابردوو پلانێکی تایبەتمان دادەنیین و هەموو شتێک لە خزمەتی خەڵکی دەڤەرەکە و قوتابیان دەبەینە پێشەوە،داواش لە بەڕێوەبەڕی قوتابخانەکان و مامۆستایان دەکەین لە قوتابخانەی دووسەرە لە گوندی دووسەرە لەنزیک بینای ناحیەی شەمامک بۆ ئیش و کارەکانیان سەردانمان بکەن و بەردەوامین کە وەکو پێشووتر ئیش وکارەکانیان بەڕێکوپێکی بەڕێوەبەرین ..)

 



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Parwarday Maxmur

یەکە ئیدارییەکانی قەزای مەخموور دەست بەکار و خزمەتەکانیان دەکەنەوە Reviewed by Unknown on 11:22:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.