کاریگەری سەیرکردنی فیلمی پۆرنۆ لەسەر مێشك چییە؟
سەیرکردنی فیلمی پۆرنۆ (سێکسی) کاریگەری نەرێنی دەبێت لەسەر کاری خانەکانی مێشك هەروەها کاردەکات لە تێکچوونی شێوازی ژیان و کەسایەتی کەسەکان.
پزیشکێكی دەماری ئەمەریکی دۆناڵد هیلتۆن بە ماڵپەڕی (al-Arabiya- ئەلعەرەبییە)ی ڕاگەیاندووە کە سەیرکردنی فیلمی پۆرنۆ کاریگەری هەیە لەسەر خانەکانی مێشك و تواناکانی فێربوون.
سەیرکردنی فیلمی پۆرنۆ بۆ ماوەیەکی زۆر دەبێتە هۆی تێکچونی ئەو خانانەی مێشك کە بەرپرسن لە تواناکانی فێربوون لە مرۆڤدا، و لە کاتێکدا گەر مرۆڤ ئاڵودەی سەیرکردنی ئەم فیلمانە بێت توانای فێربوونی خاودەبێتەوە.
ئەم ئالودە بوونە وادەکات مرۆڤەکان زیاتر ئارەزووی بینینی ڤیدیۆی نوێ بکەن کە جوڵە و کرداری جیاوازی تێدا بێت و هەوڵی دووبارە کردنەوەی بدەن ئەمەش کاریگەری لەسەر کردار و کەسایەتییان دەبێت و لە هەمان کاتدا کاری مێشكیان لەگەڵ کاتدا بەرەو خراپبوون دەچێت.
نووسراوه لهلایهن
user post

ليست هناك تعليقات: