Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

گرووپێک لە مامۆستایان لە دەسپێکی ساڵی خوێندندا چەند داواکارییەک دەخەنە ڕوو

بە بۆنەی دەسپێکی ساڵی خوێندنی 2017-2018 لە هەرێمی کوردستان لیستی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردووەتەوە و تێیدا شەش داواکارییان خستووەتەڕوو.

 

لەو ڕاگەیەندراوەدا وێڕای پیرۆزبایی لە دەسپێکی ساڵی نوێی خوێندن کە هاوکات لەگەڵ سەرکەوتنی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان پیرۆزباییان لە گەلی کوردستان کردووە و هیوایان خواستووە کە ئەمساڵ وەرزی خوێندن لە کەشێکی ئارام و بەدوور لە تەنگژەدا بەڕێوە بچێت.

 

لە ڕاگەیەندراوی لیستی پیشەیی مامۆستایاندا شەش خاڵ و داواکاری خراوەتە ڕوو کە بریتین لە:

 

– دابینکردنی پێداویستییەکانی ناوەندەکانی خوێندن، دەستکردن بە دامەزراندنی مامۆستایان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی میلاکات و گواستنەوەی مامۆستایان، دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست، دامەزراندنی سەرپەرشتیاران بە گوێرەی پێویست، بە بایەخدان بە ئامادەییە پیشەییەکان.

 

– باشتر کردنی ژیان و گوزەرانی مامۆستایان،  بۆ نەهێشتنی سیستەمی پاشەکەوتی مووچە، کردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچە پاشکەوتەکان، خەرجکردنی تەواوی پارەی هاندانی ساڵی ڕابردووی مامۆستایان. زیادکردنی کرێی وانەبێژی، خەرجکردنی دەرماڵەی سەرپەرشتیاران، دابەشکردنی زەوی بەسەر ئەو مامۆستایانەی تاکوو ئیستا لە زەوی وەرگرتن سوودمەند نەبوون.

 

– بایەخدانی پێویست بە خوێندنی تورکمانی، سریانی و دابینکردنی پیداوسیتییەکان.

 

– دروستکردنی کەمپی تایبەت بە زانکۆی سەلاحەدین، دابیکردنی پێداویستیی هەموو زانکۆکانی کوردستان، بەردەوامبوون لەسەر پرۆسەی تواناسازی، خەرجکردنی هەموو دەرماڵە یاساییەکانی مامۆستایانی زانکۆ.

 

– دامەزراندنی بەڕێوەبەر بۆ ناوەندەکانی خوێندن، لەسەر بنەمای پەروەردەیی و لێهاتوویی.

 

دانانی سنوورێک بۆ پەرەسەندنی دیاردەی خوێندنگە و زانکۆ ئەهلییەکان، ئەم دیاردەیە زیان بە پرۆسەی پەروەردە و زانست دەگەیەنێت، جگە لەوەی پارەیەکی زۆر لە خوێندکاران وەردەگرن.

 

لێژنەی باڵای لیستی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان

سەرەتای تشرینی یەکەمی 2017



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
user post

گرووپێک لە مامۆستایان لە دەسپێکی ساڵی خوێندندا چەند داواکارییەک دەخەنە ڕوو Reviewed by Unknown on 5:34:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.