Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

چەند ڕێنماییەک بۆ ڕزگاربوون لە کێشەی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی مۆبایل

بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی مۆبایل یەکێكە لەو کێشانەی تووشی مۆبایلی زیرەك دەبێت و زۆرکات دەبێتە هۆی وەستان و تێکچوونی کاری مۆبایلەکان.

ماڵپەڕی سکای نیوز چەند ڕێنماییەکی خستووەتەڕوو بۆ دابەزاندنی پلەی گەرمی مۆبایل:

١. مۆبایلەکەت لە شوێنێکی گەرمدا دامەنێ.

٢. لەکاتی بارگاویکردنەوەی مۆبایلەکەت گەر گەرمبوو شەحنەکەی لێبکەرەوە و بەرنامە کراوەکانی دابخە و چاوەڕوانبە تا سارد دەبێتەوە.

٣. باشتروایە کێبڵی ئەسڵی کۆمپانیا بەکاربهێندرێت بۆ مۆبایلەکە چونکە هەندێكجار بوونی تێکچوونێك لە کێبڵەکەدا یان بەکارنەهێنانی کێبڵی ئەسڵی مۆبایلەکە وادەژات بەشی خوارەوەی مۆبایلەکە گەرم ببێت.

٤. ئەو بەرنامانە بەکارمەهێنە کە وزەیەکی زۆر لە مۆبایلەکە دەبەن و قورسی دەکەن.

٥. یاری کردن بە مۆبایل بۆ ماویەکی زۆر وادەکات شەحنی مۆبایلەکە داببەزێت و پلەی گەرمی بەرزببێتەوە.

٦. ڤێرژنی مۆبایلەکەت بەرزبکەرەوە چونکە زۆرکات ئەو ڤێرژنانە یارمەتی چارەسەری ئەو کێشانە دەدەن کە پەیوەندی دارن بە شەحنی مۆبایلەکەوە.

٧. کاتێك ئیشت بە وافای و بلوتوس و 3G نامێنێت بیسڕەوە.

٨. ئیشکردن بە ڤیدیۆ بۆ ماوەیەکی زۆر بە کوالێتیەکی بەرز وادەکات پلەی گەرمی مۆبایل بەرزببێتەوە، بۆیە زۆر ڤیدیۆ لە مۆبایلەکەتدا هەڵمەگرە و وێنەی جوڵاو دەمەنێ.

٩. کاتێك سەیری فیلمێك یان ڤیدیۆیەك دەکەیت ڕووناکی مۆبایلەکەت زیاد مەکە، چونکە هەندێك کات پلەی گەرمی بەرزدەبێتەوە و شەحنی دادەبەزێت.

١٠. دڵنابەرەوە لەوەی هیچ کێشەیەك لە پاتری مۆبایلەکەتدا نییە



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
user post

چەند ڕێنماییەک بۆ ڕزگاربوون لە کێشەی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی مۆبایل Reviewed by Unknown on 3:37:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.