Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

دارایی بودجەیەكی تایبەت بۆ پەروەردە خەرجدەكات

وەزارەتی دارایی رەزامەندی لەسەر خەرجكردنی بودجەی فعلی هەردوو خولی یەكەم و دووەمی تاقیكردنەوەكانی ئەمساڵ دەدات، بەڕێوەبەری ژمێریاری پەروەردەی گشتی سلێمانیش رایدەگەیەنێت: سەرجەم پەروەردەكان بودجەكەیان رەوانە كردووەو بەمنزیكانە بەنووسراوێك رەوانەی دارایی دەكرێت.

شێركۆ سەعید بەڕێوەبەری ژمێریاری پەروەردەی گشتی سلێمانی راگەیاندووه‌: وەزارەتی دارایی رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر خەرجكردنی بودجەی فعلی هەردوو خولی یەكەم و دووەمی تاقیكردنەوەكان و داوایكردووە بودجەكەیان بۆ رەوانە بكەین.

وتیشی: “لەئێستادا زۆربەی پەروەردەكان بودجەی فعلی هەردوو خولی یەكەم و دووەمیان رەوانە كردووە، تەنها یەك پەروەردە ماوە، دوای ئەوە بەنووسراوێك رەوانەی دارایی دەكەین”.

ئاماژەی بەوەشكرد، وەزارەتی دارایی بودجەی تاقیكردنەوەكان رەوانەی ئەنجومەنی وەزیران دەكات، دوای پەسەندكردنی، پارەكە خەرجدەكرێت.

دوای وەرگرتنی رەزامەندی وەزارەتی پەروەردە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی لەسەر داهاتی حانوت پارەی چاودێری هۆڵی دابەشكرد، بەڵام بەشداربووانی دیكەی پڕۆسەكە وەریان نەگرتووەو خولی دووەمیش دابەشنەكراوە.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
qasm srush

دارایی بودجەیەكی تایبەت بۆ پەروەردە خەرجدەكات Reviewed by Unknown on 5:32:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.