Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

Allow ADS

Please enable / Bitte aktiviere JavaScript!
Veuillez activer / Por favor activa el Javascript![ ? ]

بەڤیدیۆ.. باشترین مامۆستا لە جەمسەری باکوور قووت بووەتەوە

لە جەمسەری باکوور و لەو سەهۆڵبەندانەدا قوتابخانەیەک قووت بووەتەوە کە خاوەنی باشترین مامۆستایەو قوتابییەکانی ئەو ناوچەیە چەندان کیلۆمەتری سەهۆڵبەندان دەبڕن بۆ ئەوەی لەو مامۆستایە بێبەش نەبن.

ئەگەرچی ئەو قوتابیانەی دەچن بۆ ئەو قوتابخانەیە، ماڵەکانیان دراوسێ نین لەگەڵ باڵەخانەی قوتابخانەکەدا وەک هەمیشە لە زۆرێک لە وڵاتانی جیهاندا دەیبینین و دەبێت قوتابخانەکان لە ماڵی قوتابییەکانەوە نزیک بن، بەڵکو بەپێچەوانەوە ئەو قوتابخانەیە لە جەمسەری باکوورەو کاتێک دایک و باوکان منداڵەکانیان دەنێرن، دەبێت چەندان کیلۆمەتر بەپێ و بەسەر شەقام و دەشتاییە سەهۆڵینەکاندا ببڕن.

دامەزراوەی فارکی ئەو مامۆستایەی پێشکەشی ئەو قوتابخانەیە کردووە کە بەهۆی ئەو مامۆستایەوە قوتابخانەکە ناوبانگێکی گەورەی دەرکردووەو خانمێکە بەناوی ماگی ماکدۆنێڵ.

ماگی بۆ بی بی سی دەڵێت “سوپاسی قوتابییەکانم دەکەم هەموو رۆژێک چەندان کیلۆمەتر بە سەهۆڵبەنداندا دەبڕن و دەگەنە قوتابخانەکەمان”.

ئەو مامۆستایە وەک خۆی باسی دەکات هەست بەوە دەکات کە قوتابییەکانی لە هەندێک ماوەدا ناچارن بە ماراسۆن بگەنە قوتابخانە، چەندین لەمپەر و ناخۆشی دێتە بەردەمیان بۆ ئەوەی بگەن بە باشترین مەنهەجی خوێندن.

ئەو مامۆستایە تەنها لەنێو قوتابخانەدا ئەو منداڵانە پەروەردە ناکات، بەڵکو ئاگاداریان دەبێت لە دەرەوەی قوتابخانەش چۆن رەفتار بکەن و لەڕووی کۆمەڵایەتییەوە پەروەردەیان دەکات.

سەرچاوە:خەندان



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Parwarday Maxmur

بەڤیدیۆ.. باشترین مامۆستا لە جەمسەری باکوور قووت بووەتەوە Reviewed by Xwendga Kurdish on 8:35:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.